به گوێره‌ی زانستی ده‌روونناسی، خۆشبه‌ختی و شادی هه‌ستێكه زۆر سوود به مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش كه‌سانێك هه‌ن، كه له هیچ شتێكیان كه‌م نییه، كه‌چی هه‌ر ناتوانن به‌خته‌وه‌ر و شادمان بن، نهێنی ئه‌مه له چیدایه و زانست و زانایان چی له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێن.
له كاتێكدا ئێسته نیگه‌رانی و ڕه‌شبینی و خه‌مۆكی له سه‌رتاسه‌ری جیهان گه‌یشتووه‌ته لووتكه، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆناوه، به به‌رده‌وامی خه‌ڵكی له هه‌موو جوڵه‌یه‌كیان نیگه‌رانن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا پرسێك یه‌خه‌ی مرۆڤایه‌تی گرتووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئێمه مه‌حكوومین به‌وه‌ی خۆشبه‌خت نه‌بین و هه‌میشه له ترس و قه‌له‌قیدا بژین؟ توێژینه‌وه زانستییه‌كان له‌وباره‌وه نهێنی سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌خه‌نه ڕوو.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی وه‌چه‌خستنه‌وه و ژیان، جیناتی مرۆڤ به‌رده‌وام گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت
له ئه‌نجامی
توێژینه‌وه‌یه‌ك كه ژماره‌یه‌كی زۆری زانایان به وردی كاریان له‌سه‌ر كردووه ئه‌وه ڕوون بووه‌ته‌وه، كه ڕێژه‌ی 50%ی خۆشبه‌ختی مرۆڤ پێوه‌سته به جینات و بنیاتی جه‌سته و بوونی مرۆڤه‌وه، ته‌نیا 10%ی خۆشبه‌ختیش پێوه‌سته به‌و دۆخه‌ی كه تێیدا ده‌ژین، 40%ی تریش له‌سه‌ر ئه‌و چالاكی و جموجۆڵانه وه‌ستاوه كه مرۆڤ ڕۆژانه ئه‌نجامی ده‌دات، واته ئه‌و دۆخه سه‌خته‌ی ئێسته مرۆڤایه‌تی له ئه‌نجامی په‌تای كۆرۆناوه تووشی بووه، ته‌نیا ده‌توانێ به بڕی 10% ڕێژه‌ی خۆشبه‌ختیمان كه‌م بكاته‌وه، كه‌واته نهێنی شادمان نه‌بوون به دۆخه‌كان مه‌به‌سته‌وه، بگره نهێنییه‌كه له جیناتی مرۆڤه‌كاندایه.
له‌وانه‌یه كاتێك ئه‌و ڕێژه‌یه ده‌خوێنینه‌وه، ده‌پرسین كه چۆن جیناتی مرۆڤ به‌رپرسه له ڕێژه‌ی 50%ی خۆشبه‌ختیمانه‌وه، به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه پێوه‌ندی تۆكمه‌ی به ته‌ندروستی ده‌روونی مرۆڤه‌وه هه‌یه، چونكه زانایان توانیویانه ڕیشاڵێك له نێو دی ئێن ئه‌ی مرۆڤ بدۆزنه‌وه، كه به گوێره‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كردوویانه بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كه به‌رپرسه له خۆشبه‌ختی و شادمانی مرۆڤ، بۆیه ناوی نراوه ڕیشاڵ یان په‌تی خۆشبه‌ختی له نێو دی ئێن ئه‌ی و جیناتی مرۆڤه‌كانه‌وه.
زاناكان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی وه‌چه‌خستنه‌وه و ژیان، جیناتی مرۆڤ به‌رده‌وام گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، بۆیه به گوێره‌ی ڕێژه‌ی گۆڕانكارییه‌كانیش ڕێژه‌ی خۆشبه‌ختی و نیگه‌رانی و ڕه‌شبینی مرۆڤ له‌لایه‌ن جیناته‌وه دیاری ده‌كرێت، ئه‌مه له زانستی ڕه‌وشتی بۆماوه‌یی به وردی باسی لێوه كراوه و به فره‌وانی ڕوون كراوه‌ته‌وه، كه ته‌نانه‌ت دووانه‌یه‌كیش له ڕووی ئه‌و ڕێژه خۆشبه‌ختییه‌ی كه له جیناته‌وه مرۆڤ به‌ده‌ستی ده‌هێنێت، یه‌كسان نین و له نێوان دووانه‌كه گۆڕانكاری و جیاوازی زۆر هه‌یه.
زانست ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه، كه جینات و ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ری جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌توانن كارلێك له‌سه‌ر یه‌كتر دروست بكه‌ن و مرۆڤ به‌ره‌و خۆشبه‌ختی یان نیگه‌رانی ئاراسته بكه‌ن، ئه‌مه حاڵه‌تێكی سه‌یر بوو، به‌ڵام چه‌ندان جاری تری توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه، ئه‌نجامه‌كان وه‌كو خۆی ماونه‌ته‌وه و هیچ جیاوازییه‌كیان لێ دروست نه‌بووه، بگره ته‌نیا له دۆزینه‌وه‌ی نهێنی تری ئه‌و بواره یارمه‌تیده‌ربووه و زانیاری زیاتر له‌لایه‌ن زانایان و توێژه‌ران دۆزراوه‌ته‌وه.
ئه‌مه له باوانه‌وه بۆ منداڵ ده‌مێنێته‌وه، بۆ نموونه ساكاری و ساده‌یی باوان له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ریان، وا ده‌كات كه منداڵه‌كانیان بتوانن به ئاسانی له كاتی گه‌شه‌كردن و پێگه‌یشتن هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ منداڵانی تر دروست بكه‌ن و بتوانن خۆیان بگونجێنن و له ته‌نیایی دوور كه‌ونه‌وه، كه ئه‌مه‌یش بۆ خۆی هۆكارێكه بۆ خۆشبه‌ختی و دووركه‌وتنه‌وه له بیركردنه‌وه‌ی زۆر و نیگه‌رانی و فشاری ده‌روونییه‌وه.
جیا له‌وه‌یش نه‌خواردنی خۆراكی ته‌ندروست له‌لایه‌ن دایكه‌وه له كاتی دووگیانی به‌هه‌مانشێوه كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌ی جینات و خانه‌كانی منداڵ دروست ده‌كات، خه‌ڵكی واتێگه‌یشتوون كه نه‌بوونی سیسته‌مێكی خۆراكی ته‌ندروست و جیاواز له كاتی دووگیانی، ته‌نیا ده‌بێته هۆی دروستبوونی كێشه له جه‌سته و كۆرپه‌ی منداڵ، به‌ڵام له‌مه‌دا هه‌ڵه‌ن، چونكه كاریگه‌ری له‌سه‌ر جیناتی منداڵیش دروست ده‌كات و ده‌بێته هۆكارێك كه له دوای هاتنه دنیا نه‌توانی خۆشبه‌خت و شادمان بێت.
په‌رچه‌كردار و كاردانه‌وه‌یش لایه‌نێكی تر، كه ئه‌مه پێوه‌ندی به جینات و هه‌سته‌ده‌ماره‌كانه‌وه هه‌یه، كاتێك دۆخ و باره‌كان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت، مرۆڤ چۆن مامه‌ڵه ده‌كات، هه‌ندێكه‌س هه‌ن ده‌توانن به خیرایی خۆیان له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه بگونجێنن و ده‌توانن چێژ و ئاسایشی تێدا ببیننه‌وه، ئه‌مه ده‌بێته خۆشبه‌ختیان، به‌ڵام هه‌ندێكی تر هه‌ن، كه زۆر دوا ده‌كه‌ون له خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ژینگه جۆراوجۆره‌كان، به‌مه‌یش ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك كێشه ده‌بنه‌وه و ته‌نیا و خه‌مبار ده‌مێننه‌وه.
هه‌موو ئه‌مانه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن، كه مرۆڤ به بیركردنه‌وه و یادگه‌ی خۆی ناتوانێ بڕیار له خۆشبه‌ختی خۆی بدات، بگره جیناتی مرۆڤ ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕن، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ندێ كه‌س سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ كێشه و گرفتێكیان نییه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش كه هیچ كه‌موكوڕییه‌كیان نییه و خاوه‌نی كاری باش و داهاتی گونجاون، به‌ڵام هه‌ر هه‌ست به نائارامی ده‌كه‌ن و ناتوانن خۆشبه‌خت بن و به نیگه‌رانییه‌وه ڕۆژه‌كانیان به ڕێ ده‌كه‌ن.