نووره‌دین ئهكای هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا له سیاسه‌تی جیهانی له گۆڤاری
The Diplomatی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی به ناونیشانی "له په‌راوێزی گرژییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا...چین دۆسیه‌ی كورد ده‌خاته‌وه نێو یارییه‌كه" بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا باس له پێوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و چین و دۆسیه‌ی ئیگۆره‌كان و هه‌ڵوێستی ڕژدی چین له‌سه‌ر جووڵاندنی دۆزی كورد له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له دژی توركیا ده‌كات، له‌و بڕوایه‌یش دایه كه گرژییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات جارێكی تر ته‌شه‌نه ده‌سه‌ننه‌وه و ئه‌مه‌یش وا ده‌كات په‌كین زیاتر پشتیوانی له دۆزی كورد بكات.
له بابه‌ته‌كه هاتووه، پێوه‌ندییه‌كانی نێوان چین و توركیا لێوانلێوه له هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز له ساڵی 1971ه‌وه، جیا له هه‌ندی پێوه‌ندی ڕووكه‌شی بواری بازرگانی كه هه‌میشه به‌رده‌وامیان هه‌بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا دۆسیه‌ی ئیگۆره‌كان له هه‌موو سه‌رده‌مه جیا جیاكان ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه و سه‌ره‌كی گێڕاوه له پچڕانی پێوه‌ندییه‌كان و دووباره دروستبوونه‌وه‌ی گرژی له نێوان ئه‌نكه‌ره و په‌كین.
له ساڵی 1990 تا 2000 پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات له‌و په‌ڕی خراپی و گرژیدا بوو
له ئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی چین له دژی ئیگۆره‌كان گرتوویه‌تییه‌به‌ر، ژماره‌یه‌كی زۆریان بۆ توركیا كۆچیان كردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا توركیا ئیگۆره‌كان به به‌شێك له نه‌ته‌وه‌ی تورك هه‌ژمار ده‌كات و هه‌میشه له‌سه‌ریان هاتووه‌ته ده‌نگ، له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا چین به وروژاندنی پرسی ئیگۆره‌كان له‌لایه‌ن توركیا و هه‌ر وڵاتێكی تره‌وه زۆر هه‌ستیاره و به توندی هه‌موو هه‌ڵوێست و لێدوان و بۆچوونێك له‌وباره‌وه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و بابه‌ته‌كه به پرسێكی ناوخۆیی هه‌ژمار ده‌كات و هاتنه‌ده‌نگی هه‌ر وڵاتێكیش له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه به ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی چین هه‌ژمار ده‌كات.
له ساڵی 1990 تا 2000 پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات له‌و په‌ڕی خراپی و گرژیدا بوو، دوای ئه‌وه‌ی له كۆتایی ساڵانی هه‌شتا ئیگۆره‌كان له دژی حكوومه‌تی په‌كین هاتنه ده‌ست و چین زۆر به‌توندی ڕووبه‌روویان بووه‌وه، ئه‌و گرژییه‌ی نێوان ئه‌نكه‌ره و په‌كین به‌رده‌وامی هه‌بوو، تا پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ده‌سه‌ڵاتی له توركیا گرته‌ده‌ست، به‌ڵام ئه‌مه هیچی له دۆخه‌كه نه‌گۆڕی، به‌ڵكو گرژییه‌كان له زۆر كات زیاتر له‌وه‌ی له ڕابردوو بوونی هه‌بوو، په‌ره‌یان سه‌ندوو و لێدوانی توندی نێوان حكوومه‌تی هه‌ردوو وڵاتیان لێ كه‌وته‌وه، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له 2009 چین ده‌ستی به گرتنی ئیگۆره‌كان و به زۆر نیشته‌جێكردنیان له كه‌مپه‌كان كرد، ئه‌مه به توندی له‌لایه‌ن توركیاوه ڕه‌تكرایه‌وه و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه ئه‌وكات سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بوو، ئه‌و كاره‌ی چین به كۆمه‌ڵكوژی و جینۆساید ناوبرد، له به‌رانبه‌ردا چین هه‌موو پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا پچڕاند.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌یش ده‌كرێ بگوترێ كه ساڵانی 2010 تا 2018 به باشترین سه‌رده‌می به‌هێزی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات هه‌ژمار ده‌كرێت، دوای كوده‌تا شكستخواردووه‌كه له دژی ئه‌ردۆغان و پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا له كورده‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، ئه‌مانه توركیای له بلۆكی ڕۆژئاوا به ته‌واوی دوورخسته‌وه و به‌ره‌و میحوه‌ری ڕووسیا و چین ئه‌نكه‌ره‌ی ئاراسته كرد، له ئه‌نجام دا پێوه‌ندی دیپلۆماسی نێوان هه‌ردوو وڵات پێشڤه‌چوونی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و سه‌ردانی شاندی پایه‌به‌رزی هه‌ردوولا بۆ لای یه‌كتر ئه‌نجام دران و ژماره‌ی كۆمپانیاكانی چین له توركیا بۆ سه‌رووی هه‌زار كۆمپانیا به‌رز بووه‌وه، توركیا دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێته هاوبه‌شێكی ستراتیجی ڕێی ئاوریشمی نوێ، ته‌نانه‌ت له 2017 ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له په‌كین به‌شداری له كۆربه‌ندی ڕێی ئاوریشمی نوێ كرد و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه و هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی توركیای ده‌ربڕی بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆژه نێوده‌وڵه‌تی و ستراتیجییه.
له ساڵی 2019 له میدیاكان و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی توركیا به چڕی هه‌واڵی مردنی هۆزانڤانێكی ئیگۆره‌كان به ناوی عه‌بدولڕه‌حمان هیت له گرتووخانه‌كانی چین بڵاوبووه‌وه، ئه‌مه‌یش وایكرد كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌یاننامه‌یه‌كی توند له‌سه‌ر ئه‌و كاره ده‌ربكات و هێرشی توندی كرده سه‌ر چین، چه‌ند ڕۆژێك دوای ئه‌وه میدیاكانی چین گرته‌ی ڤیدیۆیی زیندووبوونی ئه‌و هۆزانڤانهیان بڵاو كرده‌وه، ئه‌مه‌یش ئه‌نكه‌ره‌ی تووشی شه‌رمه‌زاربوون كرد، هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی توركیا له سه‌ركۆنه‌كردن و هێرشكردنه سه‌ر چین، بێ وه‌ڵام و جووڵه‌ی كاریگه‌ری په‌كین مانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێسته و له چه‌ند مانگی كۆتایی 2021 به‌دی ده‌كرێت، سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه چین هه‌موو توانای خۆی چڕكردووه‌ته‌وه، له پشتیوانیكردنی دۆزی كورد و وه‌ستانه‌وه له دژی توركیا له ناوه‌نده جیهانییه‌كان به گشتی و له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به تایبه‌تی.
له 22ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوو 43 وڵاتی ئیسلامی له نێویشیاندا توركیا ڕه‌خنه‌ی توندیان له چین گرت، به‌وه‌ی ڕێز له یاسا و سه‌روه‌ریی گه‌لان بگرێ، ئیگۆره مسوڵمانه‌كانی هه‌رێمی شینگیانگ نه‌چه‌وسێنێته‌وه، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره توركیا بچێته نێو وڵاتانی ئیسلامی و هه‌نگاوێكی له‌و چه‌شنه له دژی په‌كین بگرێته‌به‌ر. جیا له‌وه‌یش له 12ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ر له ئیسته‌نبۆل ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆماری توركیا سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی توركی كرد و ناوه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجوومه‌نی وڵاتانی تورك گۆڕی، به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی له‌مجۆره و گۆڕینی ناوه‌كه‌ی له‌م ڕێككه‌وته‌دا مانایه‌كی وردی بۆ چین هه‌یه، چونكه له 12ی نۆڤێمبه‌ری 1933 ئیگۆره‌كان كۆماری توركستانی ڕۆژهه‌ڵاتیان ڕاگه‌یاند، دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن چین له 12ی نۆڤێمبه‌ری 1944 دووباره كۆماره‌كه‌یان ڕاگه‌یانده‌وه، به‌ستنی كۆنگره‌ی ئه‌نجوومه‌نی توركیش له‌و ڕێككه‌وته له ئیسته‌نبۆل و گۆڕینی ناوه‌كه‌ی بۆ وڵاتانی تورك، په‌یامێكی ڕوون و ڕه‌وانه و په‌كین به وردی لێی تێگه‌یشتووه، به تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی كه له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ڵواسرابوو، تێیدا هه‌رێمی شینگیانگی چینی به به‌شێك له وڵاتانی تورك هه‌ژمار كردبوو.
له 24ی نۆڤێمبه‌ریش ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌میانه‌ی به‌شداری له كۆربه‌ندی هاریكاری ئیسلامی له گوته‌یه‌كیدا گوتی، ئێمه چاودێری دۆخی ئیگۆره‌كان و پێكهاته مسوڵمانه‌كانی تری چین ده‌كه‌ین و به هه‌ستیارییه‌كی زۆرهوهیش لێی ده‌ڕوانن، داواكاریشم كه ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه هه‌ڵوێستی ڕوون و ڕژد وه‌ربگرن.
ینگ شوانگ نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی چین له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان توركیای به پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له سووریا تۆمه‌تبار كرد، به گرتنه‌وه‌ی ئاو له‌سه‌ر خه‌ڵكی سڤیلی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، ئه‌مه‌یش به كارێكی نایاسایی و دژ به مافی مرۆڤ و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناوبرد. سینیرلی ئۆغلۆ نوێنه‌ری توركیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌ڵامیدایه‌وه و ده‌مه‌قاڵه‌یه‌كی زۆر له نێوان هه‌ردوولا دروست بوو.
پاشان ینگ شوانگ له لێدوانێكی تردا به توندی ڕه‌خنه‌ی له ئه‌نكه‌ره گرت، له ئه‌نجامی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی عێراق و به ئامانجگرتنی خه‌ڵكی سڤیل و بێ‌تاوان، هۆشداری توندیشی به ئه‌نكه‌ره دا كه ڕێز له سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگرێت، پاشان به‌رپرسانی چین هه‌ڵمه‌تێكیان له دژی توركیا ده‌ست پێكرد، به‌وه‌ی تاوانی گه‌وره‌ی له دژی كورد ئه‌نجام داوه و ئه‌نجام ده‌دات، به پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و ئه‌نجامدانی تاوان له دژی مرۆڤایه‌تی توركیایان تۆمه‌تبار كرد.
ئه‌م وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چین هه‌نگاوێكی نوێیه و به‌ڵام به ته‌واویش په‌یامێكی ڕوونه بۆ توركیا، ئه‌گه‌ر ئه‌نكه‌ره به‌رده‌وام بێ له یاریكردن و به‌كارهێنانی كارتی ئیگۆره‌كان له دژی چین، ئه‌وا چینیش به هه‌موو توانایه‌وه پشتیوانی دیپلۆماسی و سیاسی خۆی له ناوه‌نده جیهانی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ كورد به ته‌واوی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، كه ئه‌مه‌یش ئه‌و خاڵه‌یه كه توركیا زۆرترین ترسی لێی هه‌یه. دۆخه‌كه‌یش به‌و ئاراسته‌یه كه پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا به‌ره‌و گرژی زیاتر هه‌نگاو ده‌نێن، ئه‌مه‌یش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه جیا له ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوا، ئه‌مجاره چینیش پشتیوانی له دۆزی كورد ده‌كات و له دژی توركیا ده‌وه‌ستێته‌وه.