ته‌شه‌نه‌كردنی جارێكی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا و جۆره نوێیه‌كه‌ی له ته‌واوی دنیادا، بازاڕه‌كانی ئابووری وڵاتانی سست كردووه و گه‌شته‌كان خه‌ریكه ده‌وه‌ستنه‌وه، له‌و ناوه‌نده‌دا به‌هاوبه‌شی نێوان عێراق و سعوودیه، ڕێیه‌كی نۆی ده‌كرێته‌وه بۆ عومره‌كاران. ده‌توانن به‌بێ كارتی ڤاكسینی كۆرۆنا گه‌شته‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.
له دوای په‌یدابوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بڵاوبوونه‌وه‌ی له ته‌واوی دنیادا، چه‌ند جۆرێكی ڤاكسینی تایبه‌ت به ڤایرۆسه‌كه ده‌رچوو، ئه‌وانیش ئه‌سترازنیكا و ڤایزه‌ر و سینۆفارم و سینۆڤاك و جۆنسن ئه‌ند جۆنسن و سپۆتنیك و چه‌ندانی تر، هاووڵاتییان بۆ خۆپارێزی دووجار خۆیان ده‌كوتا و دواتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وڵاته‌كانیانه‌وه كارتێكی تایبه‌تیان وه‌رده‌گرت، ناوی نراوه /كارتی ڤاكسینی كۆرۆنا/ بۆ گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، گه‌شتیار ده‌بوو هه‌ڵگری ئه‌و كارته بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شی كانوونی یه‌كه‌م، هاشم نووره‌دین عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆشتنی هێڵی ئاسمانی عێراقی و بریكاری سه‌ره‌كی له به‌غدا، به "وشه" ڕاگه‌یاند، "به‌گوێره‌ی ئه‌و فه‌رمانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی عێراق به ده‌ستمان گه‌یشتووه، له‌مه‌ودوا عومره‌كارانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ده‌توانن به‌بێ كارتی ڤاكسینی تایبه‌ت به كۆرۆنا بچنه سعوودیه و عه‌مره‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن."
ڕوونی كرده‌وه، "ڕاسته عێراق مه‌رجی كارتی ڤاكسینكردن و پشكنینی 48 سه‌عات تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنای بۆ گه‌شتكردنی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ هه‌موو هاووڵاتییان هه‌یه، به‌ڵام مه‌رجی كارتی ڤاكسین به هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعوودیه و عێراق هه‌ڵگیراوه، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر گه‌شته‌كان بۆ ئه‌و وڵاته ئه‌نجام بدرێت و كاریگه‌ری نه‌خاته سه‌ر ئابووری هیچ لایه‌ك".
ساڵانه هه‌رێمی كوردستان له ڕێی تیروپشكه‌وه، چه‌ند گه‌شتێكی عه‌مره ئه‌نجام ده‌درێت له ڕێی كۆمپانیاكانه‌وه، بۆ ئه‌مساڵیش بڕیار دراوه به‌چه‌ند ڕێنوێنییه‌كی نوێ، ئه‌م گه‌شتانه ئه‌نجام بدرێن.
عه‌مره بریتییه له سه‌ردانكردنی مزگه‌وتی حه‌رام له مه‌كه‌ی سعوودیه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ند كارێكی تایبه‌ت وه‌ك؛ ئیحرام، ته‌واف، سه‌فا و مه‌روا و سه‌رتاشین.