شاسوار دەربڕینی دڵسۆزیی بەرانبەر پێشمەرگەی لێ ناوەشێتەوە

:: AM:11:42:06/12/2021 ‌
فەرماندەیەكی پێشمەرگە رای دەگەیەنێت، پێشمەرگەكان لە سەنگەرەكان خوێن بە نیشتمان دەبەخشن، رێ نادەن دوژمن و تیرۆریستان پیلانی گڵاویان بەرانبەر بە كورد و خاكی كوردستان جێبەجێ بكەن، كەچی شاسوار و كۆمەڵەكەی تا دوێنێ ژنی پێشمەرگەیان بە لەشفرۆش دەناساند، ئێستە خۆیان كردووە بە دڵسۆزیان، بۆیە دەربڕینی دڵسۆزیی بەرانبەر پێشمەرگەی لێ ناوەشێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەم شەشی كانوونی یەكەم، سەردار رەسووڵ فەرماندەی پێشمەرگەی كوردستان، بە "وشە"ی راگەیاند، شاسوار عەبدولواحید و كۆمەڵەكەی كە تازە پەروەردە بوون، دەیانەوێ بە كۆمەڵێك قسەی باق و بریق سۆزی هاووڵاتییان بۆ خۆیان رابكێشن، بەڵام هاووڵاتییان زۆر لەوە هوشیارترن كە ئەوان بیری لێ دەكەنەوە.

رێ نادەن دوژمن و تیرۆریستان پیلانی گڵاویان بەرانبەر بە كورد و خاكی كوردستان جێبەجێ بكەن


ئەوەشی گوت، ئەوانەی لە سەنگەرەكانی پێشمەرگەن و خوێن بە نیشتمان دەبەخشن، رێ نادەن دوژمن و تیرۆریستان پیلانی گڵاویان بەرانبەر بە كورد و خاكی كوردستان جێبەجێ بكەن، پێشمەرگە ناوەكەی بە خۆیەوەتی، بۆ پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان و ئەو ئاڵایەی كە هەمیشە شەكاوە بێت، بەردەوام سنگیان بە رووی فیشەكی دوژمنانە، ئەوان شەونخوونی دەكێشن بۆ ئەوەی هاووڵاتییان دوور بن لە هەر ترسێك.

وەك ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە گوتی، پێشمەرگە خوێن دەدات و بەرگری لە كوردستان دەكات، ساڵەهای ساڵە پێشمەرگە خوێن دەدات و بە هەزاران شەهید لە پێناو كوردستان دراوە، رووبارێك خوێنیان رشتووە، ناكرێ كەسێك بێت دەست بكات بە قسەكردن و وا پێشانی بدات كە دڵسۆزی پێشمەرگەیە، لەكاتێكدا ئەوانە تا دوێنێ بوو قسەی نەشیاویان بە ژنی پێشمەرگە دەگوت و بە لەشفرۆش باسیان دەكردن.



وشە - تایبه‌ت