هەواڵێكی خۆش لەبارەی ڤایرۆسە نوێیەكەی كۆرۆنا بڵاو دەكرێتەوە

:: PM:12:05:06/12/2021 ‌
بەرپرسانی تەندروستی ئەمەریكا ئاشكرایان كرد، جۆری نوێی كۆرۆنا كە بە ئۆمیكرۆن ناسراوە، مەترسییەكانی ئەوەندە زۆر نین كە پێشتر باسیان لێوە دەكرا ، دەگوترێ لەوەی پێشتریش مەترسیدارتر نییە كە بە دێلتا ناسرابوو.

دكتۆر ئەنتۆنی فاوچی راوێژكاری پزیشكیی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا، بە تەلەڤزیۆنی "سی ئێن ئێن"ی گوتووە، هەرچەندە زانایان پێویستیان بە كاتی زیاتر هەیە تا لەبارەی ئۆمیكرۆن بڕیار بدەن، بەڵام بە پێی ئەو زانیارییانەی بەتایبەتی لە ئەفریقای باشوور بڵاو كراونەتەوە، مەترسییەكانی ڤایرۆسەكە زۆر نین و خەڵكێكی كەم لە نەخۆشخانە خەوێنراوە.
پێ ناچێت مەترسییەكانی ئۆمیكرۆن زۆر بن

ئەو گوتوویەتی، تا ئێستە پێ ناچێت مەترسییەكانی ئۆمیكرۆن زۆر بن و بۆ بڕیاردان لەوەی جیاوازییەكانی ئەو ڤایرۆسە لەگەڵ دێلتا چین، پێویست دەكات لێكۆڵینەوەی زیاتر بكرێت.

بەگوێرەی رادیۆ فەردا، حكوومەتی بایدن خەریكی گرتنەبەری هەندێك رێكارە بۆ قەدەغەكردنی گەشتەكانی ئەفریقای باشوور بۆ ئەمەریكا، حاڵەتی نوێی ڤایرۆسەكە لە كۆمەڵێك ویلایەت تۆمار كراوە.

جێی باسە سەرەتا كاتێك سەرهەڵدانی ئۆمیكرۆن راگەیەنرا، ترسی زیاتر بڵاو بووەوە و راستەوخۆ كاریگەری خستە سەر بازاڕەكانی دنیا و 10 دۆلار لە نرخی نەوتی دابەزاند. بەڵام ئەم هەواڵە خۆشانە خەریكە دۆخەكە ئاسایی دەكەنەوە، هەر ئەمڕۆ نرخی نەوت نزیكەی دۆلار و نیوێك هەڵكشایەوە.


وشە - سلێمان تاشان