ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورسدایه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته قۆناغی هه‌شتی جامی عه‌ره‌ب له تۆپی پێ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م، شه‌شی كانوونی یه‌كه‌م، یارییه‌كانی گه‌ڕی سێیه‌م و كۆتایی له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تیی جامی عه‌ره‌ب له قه‌ته‌ڕ ده‌ست پێ ده‌كات، كه چاره‌نووسی تیپه‌كان بۆ گه‌یشتن به قۆناغی داهاتوو "قۆناغی هه‌شت" یه‌كلاده‌بێته‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مه و دوو خاڵی هه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی له دوو یاریی رابردوو له‌گه‌ڵ عومان و به‌حرێن یه‌كسان بوو، ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ڕی میواندار یاریی ده‌كات.
قه‌ته‌ڕ شه‌ش خاڵی هه‌یه و به پله‌ی یه‌كه‌م گه‌یشتووه‌ته قۆناغی داهاتوو، بلیته‌كه‌ی تر له نێوان سێ تیپه‌كه‌ی تره "عێراق 2 خاڵ، عومان و به‌حرێن، هه‌ریه‌كه‌ی خاڵێك".
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ گه‌یشتن به قۆناغی هه‌شت، چه‌ند هه‌لێكی هه‌یه، كه ئه‌م شێوه‌یه‌یه:
*بردنه‌وه له قه‌ته‌ڕ، راسته‌وخۆ سه‌رده‌كه‌وێت.
*یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ڕ و ئه‌وانی تریش یه‌كسان بن.
*دۆڕان به‌رانبه‌ر قه‌ته‌ڕ، یه‌كسانبوونی عومان و به‌حرێن، ئه‌وكاته هه‌رسێ تیپ ده‌بن به 2 خاڵ، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت رێنوێنییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت بۆ سه‌ركه‌وتنی تیپێك، كه به‌م جۆره‌یه:
*جیاوازی گۆڵی زیاتر.
*كۆی گۆڵه تۆماركراوه‌كان له نێوان هه‌رسێ تیپ.
*به‌ده‌ستهێنانی خاڵ له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆی نێوانیان.
*به‌ده‌ستهێنانی گۆڵی زیاتر له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوانیان.
* یاریی خاوێن (كارتی زه‌رد و سوور).
*ئه‌گه‌ر له هه‌موو شت یه‌كسان بوون، تیروپشك بۆ سه‌ركه‌وتنی یه‌كێك له‌و تیپانه بۆ قۆناغی هه‌شت ده‌كرێت.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق زۆرترین جار بووه‌ته پاڵه‌وانی جامی عه‌ره‌ب (4 جار) و خاوه‌ن ژماره‌ی پێوانه‌ییه.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
گه‌ڕی سێیه‌م و كۆتایی له قۆناغی یه‌كه‌م:
تونس - ئیمارات 18:00
سووریا - مۆریتانیا 18:00
قه‌ته‌ڕ - عێراق 22:00
عومان- به‌حرێن 22:00