كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان و وه‌زیری ناوخۆ ده‌ستی پێ كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه ده‌چێ، گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشی ته‌ناهیی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێ.
هاوكات له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا دووپات له‌سه‌ر هاوئاهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ده‌كرێته‌وه.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه هێرشه‌كانی داعش له سنووری كه‌ركووك و مه‌خموور رووی له زیادبوون كردووه و ته‌نیا ئه‌مشه‌و سێ كه‌س له كه‌ركووك شه‌هید بوون و پێنجی تر برینداربوون. هاوكات له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو 18 كه‌س له پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی سڤیل له سنووری كوڵه‌جۆ و خدرجیجه شه‌هید بوون.