دوای هه‌فته‌یه‌ك له به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی بالۆن دۆری 2021، دادگای ئیسپانیا بڕیارێكی تووند به‌رانبه‌ر لیۆنێل مێسیی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ ده‌رده‌كات.
رۆژنامه‌ی زه سه‌نی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، دادگای ئیسپانیا بڕیاری دا هوتێل MIN SITAGES بڕوخێندرێت، كه چوار ئه‌ستێره‌یه و خاوه‌نه‌كه‌ی لیۆنێل مێسییه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، مێسی له 2017 هوتێله‌كه‌ی به 26 ملیۆن پاوه‌ند كڕیوه، به‌ڵام هوتێله‌كه پابه‌ندی پێوانه و رێنوێنییه‌كانی شاره‌وانی شاری بارسێلۆنا و حكوومه‌تی ئیسپانیا نییه.
له‌و سه‌رپێچییانه‌ی له هوتێله‌كه تۆمار كراوه، پێوانه‌ی به‌له‌كۆنه‌كانی زۆر گه‌وره‌یه، جگه له‌وه‌ش سیستمی ئاگركوژێنه‌وه و باری له‌ناكاوی وه‌ك پێویست نییه.
هوتێله‌كه له نزیك ئه‌و ماڵه‌یه، كه مێسی له بارسێلۆنا لێی نیشته‌جێ بوو، پێش ئه‌وه‌ی روو بكاته یانه‌ی پاریس سانجێرمان.
هوتێله‌كه له 77 ژوور پێكهاتووه و نرخی شه‌وێك مانه‌وه له ژوورێكی ئاسایی‌دا 105 پاوه‌نده.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی "El Confidencial" بڵاوی كردوووه‌ته‌وه، بڕیاره‌كه‌ی دادگا هێشته جێبه‌جێ نه‌كراوه و به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماوه‌ته‌وه.
به پێی زانیارییه‌كان، مێسی ته‌نیا له شاری بارسێلۆنا سێ تا چوار هوتێلی هه‌یه.