یانه‌ی وه‌رزشیی هه‌ولێر له باره‌ی رووداوه‌كه‌ی یاریی تیپه‌كه‌یان به‌رانبه‌ر یانه‌ی شوڕته له جامی عێراق، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه.
یانه‌كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م، شه‌شی كانوونی یه‌كه‌م روونكردنه‌وه‌ی له په‌یجی فه‌رمیی خۆی له فه‌یسبووك بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا هاتووه: "دوای تەواو بوونی یاریی نێوان هەولێر و شوڕتە لە چوارچێوەی یارییەکانی جامی عێراق، کە بە بردنەوەی یانەی هەولێر کۆتایی هات، بۆ ئاهەنگگێڕانی خۆشی، بەشێک لە هاندەرانی یانەکەمان رژانە نێو یاریگە و لەگەڵ یاریزانان خۆشیان گێڕا، بەڵام بەداخەوە هەندێک لە هاندەرانی یانەی شوڕتە هاتنە نێو یاریگە، کە روون نییە بۆچی ئەو کارەیان کردووە، ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی لە لایەن چەند هاندەرێکی هەردوولا بەریەککەوتن رووبدات، هەر ئەمەیش بووە هۆی ئەوەی کێشەکە دروست بێت، بەڵام خۆشبەختانە توانرا دۆخەکە بە زوویی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان و دەستەی کارگێریی یانەی هەولێر کۆنتڕۆڵ بکرێت".
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "ئێمە وەک یانەی وەرزشیی هەولێر، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە، بە هیچ شێوەیەک کێشە و گرژییەکان لەسەر ئاڵای عێڕاق و کوردستان نەبووە، بەڵام کاتێک زیاتر لە 10 هەزار هاندەر لە یاریگە ئامادەبێت، بێگومان لە بوونی ئەو ژمارە زۆرەی هاندەران، چەند کارێکی نەخوازراو روو دەدات، کە ئەمەش لە سەرجەم یاریگەکانی عێراق و ناوچەکە بوونی هەیە، داوا لە هاندەران و راگەیاندنکارانی عێراق دەکەین، بابەتەکە بەلارێدا نەبن و لە ژێر کاریگەریی سۆز و پرسی نەتەوایەتی قسە لەسەر بابەتەکە نەکەن."
یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ڵێن: "لە کۆتاییدا ئێمە وەک یانەی هەولێر داوای لێبوردن دەکەین، ئەگەر هەر کەمتەرخەمییەك لە ئێمە هەبێت، لەگەڵ رێز و خۆشەویستیمان بۆ هەموو لایەك".
ئێواره‌ی شه‌مووی رابردوو له یاریی نێوان هه‌ولێر و شوڕته له قۆناغی 16ی جامی عێراق، كه یانه‌ی هه‌ولێر یارییه‌كه‌ی به لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان برده‌وه، كێشه و ئاژاوه روویدا، هانده‌رانی یانه‌ی شوڕته نزیكه‌ی 700 كه‌سیان له یاریگه ئاماده‌بوون و دوای یارییه‌كه به‌شێكی كورسییه‌كانی یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریرییان شكاند، دواتریش له میدیا عێراقییه‌كان وایان بڵاو كرده‌وه، كه شه‌ڕه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌بووه رێگه‌یان پێنه‌داون ئاڵای عێراق له یاریگه به‌رز بكه‌نه‌وه.