له دیمانه‌یه‌كی ''وشه''دا له‌گه‌ڵ ئیدریس عوسمان پیرۆت ئه‌ندازیاری میكانیكی ئۆتۆمبێل، له‌باره‌ی گرنگی پشكنینی كۆمپیوته‌ر، چه‌ند خاڵێكی خستووه‌ته ڕوو كه بۆچی پێویسته پشكنینی كاره‌بایی ئۆتۆمبێل به كۆمپیوته‌ر ئه‌نجام بده‌ین، یان گرنگیی كۆمپیوته‌ر چییه و چ كێشه‌یه‌كمان بۆ دیاری ده‌كات و چ گرفتێكیش له ئۆتۆمبێل چاره‌سه‌ر ده‌كات؟ ئه‌م شاره‌زایه وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه ده‌داته‌وه له‌باره‌ی كۆمپیوته‌ر.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پشكنینی كۆمپیوته‌ری بۆ ئۆتۆمبێل چییه؟
پشكنینی كۆمپیوته‌ری یه‌كێك له‌و رێیه ئاسانانه‌یه كه كۆمپانیاكانی دروستكردنی ئوتۆمبێل دایانناوه، تا له ڕێیه‌وه به ئاسانی كێشه‌كانی ئۆتۆمبێل دیاری بكرێت و چاره‌سه‌ر بكرێت.
گرنگی ئه‌م پشكنینه له چیدا خۆی ده‌بینێته‌وه؟
ئه‌م پشكنینه كاتێكی زۆر و تێچوویه‌كی زۆر ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ شۆفێر، له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ر كاری دیاریكردنی كێشه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه به‌ته‌واوه‌تی.
ئه‌م پشكنینه له چ كاتێكدا پێویسته ئه‌نجام بدرێت؟
هه‌ر كاتێك هه‌ست به بوونی كێشه‌یه‌ك كرا له ئۆتۆمبێل، یان هه‌ستكردن به ناته‌واوییه‌ك له ئۆتۆمبێل، یان هه‌ڵبوونی گڵۆپه ئاگاداركه‌ره‌وه‌كان له‌سه‌ر داشبۆرد، پێویسته بكرێت، چونكه هۆكاره بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی كێشه‌كه دیاری ده‌كات و پێت ده‌ڵێ كێشه‌كه له كوێدایه.
له‌كاتی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلدا كه‌سانێك ئه‌م پشكنینه ده‌كه‌ن، ئه‌مه كارێكی باشه یان نا؟
وه‌ك چۆن یه‌كێك كه ئۆتۆمبێل ده‌كڕێت پشكنینی بۆیاغ ده‌كات، ئاواش گرنگه پشكنینی كۆمپیوته‌ر بكرێت، چونكه له پشكنینی بزوێنه‌ر و گێڕدا زۆربه‌ی كێشه‌كان به چاو هه‌ستی پێ ناكریت، بۆیه پشكنینی كۆمپیوته‌ری پێویسته، ئه‌مه كارێكی زۆر باشه، چونكه بۆ نموونه جاری وایه ئه‌و ئۆتۆمبێله به‌شێوه‌یه‌كی كاتی چاك كراوه، به‌ڵام ته‌نیا كۆمپیوته‌ر ده‌توانێ كێشه‌كه بدۆزیته‌وه. بۆ نموونه ئۆتۆمبیل هه‌بووه ته‌نیا به فێل گڵۆپی ئێرباگی كوژاوه‌ته‌وه، شۆفیر وایزانیوه ئه‌و ئۆتۆمبێله ئێرباگی كێشه‌ی نییه، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وتووه كه هه‌موو ئێرباگه‌كانی ته‌قیون.
ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێل پشكنینی كۆمپیوته‌ری بۆ ئه‌نجام درا، كۆمپیوته‌ره‌كه چ كێشه‌یه‌كی بۆ دیاری ده‌كات؟
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كێشه‌ی كاره‌بایی و ئه‌لیكترۆنی و میكانیكی دیاری ده‌كات له زۆربه‌ی به‌شه‌كانی ئۆتۆمبێل، وه‌ك بزوینه‌ر و گێڕ و ئیرباگ و سیستمی برێك و .. هتد.
له‌ڕێی ئه‌و كۆمپیوته‌ره‌وه هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ده‌كرێت؟ یان چۆنه؟
به‌ڵێ بێگومان هه‌ندێك له‌و كێشانه پێویستیان به یه‌ك ڕیسێتی یان پرۆگرامی كۆمپیوته‌ره، وه‌ك ریسێتی مله‌به‌خ و گێڕ و حاسه‌ی سوكان و حاسه‌ی تایه. كۆمپیوته‌ر یارمه‌تیده‌رێكی ئێجگار گرنگه بۆ ئاسانی دۆزینه‌وه‌ی كێشه‌كان به‌شێوه‌ی كۆد، هه‌روه‌ها ده‌توانی به لایڤ داتا دڵنیا بیته‌وه به وردی كام به‌ش له ئۆتۆمبێل ئیش ده‌كات یان نا.
به‌گشتی له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌بێ پشكنینی كۆمپیوته‌ر و دیاریكردنی كێشه سه‌ره‌كییه‌كه ئۆتۆمبێله‌كانیان چاك ده‌كه‌نه‌وه، هۆشیاریت چییه بۆیان؟
ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه بزانین كه ڕۆژ به ڕۆژ زانست و ته‌كنه‌لۆجیا له پێشكه‌وتندایه، وه‌ك چۆن كه مرۆڤ نه‌خۆش ده‌كه‌وێت، ده‌بێت پزیشكی پسپۆر پشكنین و چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌نجام بدات، ئاواش ئۆتۆمبێل به‌تایبه‌تی دوای به‌رهه‌مهێنانی ساڵی 2000كان به‌دواوه، پێویستی به كۆمپیوته‌ره جگه له ئۆتۆمبێلی كابرێته‌ر، زۆر گرنگه كه‌سێك ئه‌م كاره بكات، پسپۆری ئه‌و بواره بێت و شاره‌زاییه‌كی ئێجگار باشی هه‌بێت، چونكه چه‌ندان نموونه هاتووه‌ته لام، جاری وابووه كێشه‌ی له یه‌ك حاسه‌ی بزوێنه‌ر یان گێڕدا هه‌بووه، یان جاری وابووه به‌هۆی شۆرتێكی وایه‌ره‌وه، به‌داخه‌وه هه‌ستاون بزوێنه‌ره‌كه یان گێڕه‌كه‌یان پێ گۆڕیوه و كێشه‌كه‌ی هه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌بووه، ئه‌م نموونانه زۆرن، بۆیه پێویسته وریابن و سه‌ره‌تا پشكنینی كۆمپیوته‌ر ئه‌نجام بده‌ن.