بۆ هه‌رسكردنی خواردنه‌كان، گه‌ده كه ئه‌ندامێكی سه‌ره‌كییه، یه‌كێكه له گرنگترین به‌شه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس كه ئه‌نزیمه‌كانی خواردن هه‌ڵده‌وه‌شێنن، به‌ڵام به‌بێ هه‌بوونی هیچ كێشه‌یه‌ك له گه‌ده‌دا. له خواره‌وه‌دا باس له‌وه ده‌كه‌ین كاتی نه‌خۆشی، دوای نانخواردن یه‌كێك له‌مانه بخورێت، كێشه‌ی هه‌رس چاره‌سه‌ر ده‌كات.
دكتۆر به‌در قادر سوورچی پسپۆڕ له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی به گیاده‌رمان، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، "بۆ ئه‌وه‌ی خواردنه‌كه‌مان ھه‌رس بێت و گه‌ده‌مان پارێزراو بێت له نه‌خۆشی، دوای نانخواردن یه‌كێك له‌مانه بخۆین چاره‌سه‌ری كێشه‌ی هه‌رس نه‌كردن به ئاسانی ده‌كرێت".
ڕوونی كرده‌وه، له‌كاتی بوونی كێشه له گه‌ده‌دا، دوای نانخواردن كه‌وچكێكی چێشت سركه‌ی سێوی سروشتی له‌ناو په‌داخێك ئاو بخورێته‌وه سوودی ده‌بێت، یان په‌رداخێك ئاوی ھه‌نار یان دوو كه‌وچك ڕبه ھه‌نار له ناو په‌رداخێك، ئاویش هه‌مان سوودی هه‌یه.
ئاماژه‌ی دا، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ت ده‌ست نه‌كه‌وت و له‌و وه‌رزه‌دا نه‌بوو، ده‌توانی كه‌وچێك سماق له‌ناو په‌رداخێك ئاوی گه‌رم، دواتر بپاڵێورێت و بخورێته‌وه، یان به ئاسانی ده‌توانی لیمۆیه‌ك بخۆیت و كێشه‌ی گه‌ده‌ت چاره‌سه‌ر بێت.
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، "په‌رداخێك ماستاو یان په‌رداخێك شیری بێ چه‌وریش هه‌مان سوودی هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌كرێت له جیاتی ئه‌وانه په‌رداخێك ئاوی گه‌رم بخورێته‌وه."
گه‌ده، ئه‌ندامێكی ماسوولكه‌ییه له تووره‌كه ده‌چێت و به به‌شی خواره‌وه‌ی سورێنچكه‌وه به‌نده، گه‌ده هه‌رسی میكانیكی ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌مه‌یش به گوشینی خۆراك به یارمه‌تی گرژبوونی ماسوولكه‌كانی، له كاتی ئه‌م گوشینه، ڕژێنه زۆر بچووكه‌كانی دیواری گه‌ده ئه‌نزیمه‌كان و ترشێك به‌رهه‌م دێنن، هه‌ردوو ده‌ردراوه‌كان به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ن له هه‌ڵوه‌شاندنی خۆراك بۆ پارچه‌ی زۆر بچووك، ترشه‌كه‌یش زۆربه‌ی ئه‌و به‌كتریایانه ده‌كوژێت كه له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ خۆراك قووت درابن.