به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان، ره‌خنه له حكوومه‌تی عێراق ده‌گرێ كه چه‌ندان ساڵه بڕیاری دابینكردنی بودجه‌ی بۆ به‌نداوه‌كه داوه، تا ئێسته بودجه‌كه‌ی نه‌ناردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شی كانوونی یه‌كه‌م، ره‌حمان خانی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، چه‌ندان جار داوایان له حكوومه‌تی عێراقی كردووه كه بودجه‌یان بۆ ته‌رخان بكات بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان، به‌ڵام تا ئێسته وه‌ڵامی به‌غدایان وه‌رنه‌گرتووه.
حكوومه‌تی عێراق ئاماده نییه پاره و بودجه ته‌رخان بكات
زیاتر گوتی، حكوومه‌تی عێراق ئاماده نییه پاره و بودجه ته‌رخان بكات بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه و تۆكمه‌كردنی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان.
به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كه‌وێته سه‌ر (زێی سیروان) كه بۆ مه‌به‌ستی گلدانه‌وه‌ی ئاو به‌كار دێت، ھه‌روه‌ھا بۆ به‌ده‌ستھێنانی وزه‌ی كاره‌بایش سوودی لێ ده‌بینرێ. خانی ده‌ڵێ، ئاوی ئه‌م به‌نداوه سوودی زۆری بۆ ناوچه‌كانی خوارووی عێراق ده‌بێت و بۆ ئاودێری و كشتوكاڵ.
به‌پێی قسه‌ی ئه‌و، به‌نداوه‌كه له قۆناغی دووه‌می نۆژه‌نكردنه‌وه‌دایه، له‌سه‌ر بودجه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی چوار ملیار و 300 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخان كراوه.
به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان به‌نداوێكی گڵ به‌ردینه، كرۆكی قوڕه و شانه‌كانی پڕكراوه‌ی به‌رده، به‌رزییه‌كه‌ی 128 مه‌تره و پانییه‌كه‌ی له بنه‌وه 500 مه‌تره، به‌نداوه‌كه سێ یه‌كه‌ی كارۆئاوی به‌كارھێنانی كاره‌بایی له‌سه‌ره و توانای ھه‌ریه‌كه‌یان (٨٣ مێگاوات/ سه‌عات) ـه.
ده‌ربه‌ندیخان/ ئاسان محه‌مه‌د