نێچیرڤان بارزانی دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش و تێكشكاندنیان، ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕی هاریكاری و هاوئاهه‌نگی سه‌ربازیی تۆكمه له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا هه‌بێت و بۆشایی ته‌ناهیی نێوانیان پڕ بكه‌نه‌وه تا پێكه‌وه ڕووبه‌ڕووی داعشی دوژمنی هاوبه‌شمان ببینه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شی كانوونی یه‌كه‌م، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆبووه‌وه و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بارودۆخی سه‌ربازی و به‌ره‌كانی به‌رگری له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵسه‌نگێران و تیایدا فه‌رمانده‌ی میحوه‌ره‌كان پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی به‌ره‌كان و پێداویستییه‌كانیان خسته ڕوو، هه‌روه‌ها وه‌زیری پێشمه‌رگه‌یش باسی له پلان و ورده‌كاریی هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ چۆنیه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرستان و پێداویستییه سه‌ربازییه‌كان كرد.
تیرۆرستان سوود له‌و بۆشایی و كه‌لێنه وه‌رده‌گرن كه له ناوچه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی سوپای عێراقدا هه‌یه
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووپات كرایه‌وه تیرۆرستان سوود له‌و بۆشایی و كه‌لێنه وه‌رده‌گرن كه له ناوچه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی سوپای عێراقدا هه‌یه و تیرۆستان بۆ هێرش و په‌لاماردان ده‌یقۆزنه‌وه و لێیانه‌وه دزه ده‌كه‌ن تا له‌و سنووره په‌لاماری پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌كه بده‌ن.
نێچیرڤان بارزانی فه‌رمانی دا كه بۆ دۆخی هه‌نووكه‌یی، به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه پێوه‌نداره‌كان به‌په‌له پێداویستییه خێراكان، بۆ داهاتووش پێداویستییه‌كانی تری پێشمه‌رگه دابین بكرێن و فه‌رمانده و لایه‌نه پێوه‌نداره‌كانی ڕاسپارد به خێرایی دۆخی به‌ره‌كان و خاڵه‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تیرۆرستان ڕێكبخرێنه‌وه و كه‌موكوڕی و كه‌لێنه‌كان پڕ بكرێنه‌وه.
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وپه‌ڕی سوپاس و پێ‌زانین و ده‌ستخۆشی پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان كرد كه به خوێن و گیان به‌رگری له هه‌رێمی كوردستان و ده‌سكه‌وته‌كانی ده‌كه‌ن و قاره‌مانانه ڕووبه‌ڕووی دژومێنكی دڕنده ده‌بنه‌وه، دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه به خۆڕاگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، دوژمن ده‌به‌زێت و له‌ناوده‌چێت.
هه‌روه‌ها خه‌ڵكی كوردستانی دڵنیا كرده‌وه كه پێشمه‌رگه به هه‌موو توانایه‌ك به‌رگرییان لێده‌كات و سه‌رۆكایه‌تی و حكوومه‌ت و هه‌موو لایه‌نه پێوه‌نداره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش، هه‌موو هاوكاری و پشتگیرییه‌كی پێویست بۆ سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه دابین ده‌كه‌ن.