سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه یه‌كێك له بڕگه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌یش تایبه‌ت كراوه به ساڵوه‌گه‌ڕی 10 ساڵه‌ی كۆچی دوایی خاتوو "دانیال میتران" كه یه‌كێك بوو له دۆسته‌كانی كورد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شی كانوونی یه‌كه‌م، رۆبینا تیاری په‌رله‌مانتاری كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه و گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند بڕگه‌یه‌ك ده‌كات.
روونیشی كرده‌وه كه به‌بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی یادی 10 ساڵه‌ی كۆچی دوایی دۆستی كورد، خاتوو "دانیال میتران"، له بڕگه‌ی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار "جیلبه‌رت میتران"، كوڕی دۆستی كورد خاتوو "دانیال میتران" ئاماده ده‌بێت و وتاری ده‌بێت.
رۆژی 28/11/2011، دانیال میتران، هاوژینی فرانسوا میتران سه‌رۆكی پێشووتری فڕه‌نسا كۆچی دوایی كرد كه ئه‌و وه‌ك دۆستی كورد ناسرابوو، چه‌ندان جاریش به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك ئه‌وه له به‌رنامه‌ی كاردا روون كراوته‌وه، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای "سه‌رپه‌رشتیكردنی پڕۆژه‌كانی كشتوكاڵی له هه‌رێمی كوردستان-عێڕاق" ده‌كرێت و گفتوگۆیش له‌سه‌ر راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌باره‌ی داعش ده‌كرێ.