ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی سلێمانی دووپات ده‌كاته‌وه كه پێویسته ته‌واوی مامۆستایان و قوتابیانی زانكۆ پابه‌ندی ده‌وام و كاته‌كانی وانه‌بن.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه خۆپێشاندانی قوتابیانی زانكۆی سلێمانی ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه، گوشار له زانكۆكه كراوه كه ئه‌و قوتابیانه‌ی ده‌چنه خۆپێشاندان سزا نه‌درێن، به‌ڵام به‌بێ ئاماژه‌دان به‌و گوشاره و قسه‌ی هیچ كه‌سێك زانكۆی سلێمانی ئه‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شی كانوونی یه‌كه‌م، ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی سلێمانی له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، وێڕای پشتگیری داوا ڕه‌واكانی قوتابیان به‌ڵێنیداوه كه نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌یان بێت بۆ داواكردن و به‌دواداچوونی سه‌رجه‌م مافه ڕه‌واكانی قوتابیان، ڕێگه‌یشنه‌درا له ڕۆژانی ڕابردوو هیچ خوێندكارێكی زانكۆكه سزا بدرێت له‌به‌رانبه‌ر داواكردنی مافه ڕه‌واكانی.
ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی سلێمانی، هه‌موو لایه‌ك ئاگه‌دار ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆ دابینكردنی پێداویستیه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆلێج و به‌شه‌ناوخۆییه‌كان هه‌نگاوه‌كان به‌رده‌وامن، به‌ڵام پێویسته سه‌رجه‌م كۆلێج و به‌ش و مامۆستایانی زانكۆكه پابه‌ندبن به وانه‌وتنه‌وه و تاقیكردنه‌وه‌كان له‌كاتی دیاریكراو به‌پێی خشته‌ی وانه و تاقیكردنه‌وه.
هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ن كه قوتابیان بچنه‌وه هۆڵه‌كانی خوێندن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵی خوێندنیان نه‌فه‌وتێ.