نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له زیاترین هۆكاری مردنن له دنیا، ساڵانه سه‌تان هه‌زار كه‌س به‌و هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، ره‌نگه ئاشكراكردنی زووی نه‌خۆشییه‌كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی هه‌بێت، زانایان له سوید رێگه‌یه‌كی نوێیان بۆ زوو ئاشكراكردنی نه‌خۆشییه‌كه دۆزیه‌وه.
نه‌خۆشییه‌كانی دڵ تا ئاستێكی زۆر به بوونی كۆلیسترۆلی زیانبه‌خشه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه
زانایان له په‌یمانگه‌ی
"كارۆلینسكا"ی سویدی ئاماژه‌یان كرد كه له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا توانیویانه رێگه‌یه‌كی نوێ بدۆزنه‌وه بۆ ئاشكراكردنی زووی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و لووله‌كانی خوێن، ئه‌وه‌یش رێگه بۆ چاره‌سه‌ركردنی زووی حاڵه‌ته‌كه خۆش ده‌كات، به‌وشێوه‌یه رێژه‌ی مردن كه‌م ده‌بێته‌وه.
له‌وكاته‌ی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ تا ئاستێكی زۆر به بوونی كۆلیسترۆلی زیانبه‌خشه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه دوو جۆر پرۆتین گه‌ردیله‌كانی كۆلیسترۆل له خوێن ده‌گوازنه‌وه، ده‌كرێ ئه‌وانه زانیاری له‌باره‌ی هه‌بوونی مه‌ترسی پێشوه‌خته ئاشكرا بكه‌ن.
له‌و توێژینه‌وه‌دا زانایان به‌های هه‌ردوو جۆر پرۆتینی " apoB" و " apoA-1"یان پێوانه كرد، كه یه‌كه‌میان به‌رپرسه له گواستنه‌وه‌ی كۆلیسترۆلی زیانبه‌خش و ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره له حاڵه‌تی تووشبووانی جۆری دووه‌می شه‌كره و بۆ بوونی رێژه‌یه‌كی زۆری چه‌وری له خوێن، ئه‌وه‌ی دووه‌م كۆلیسترۆلی باش ده‌گوازێته‌وه، توێژه‌ران ئه‌وه‌یان دۆزییه‌وه حیسابكردنی رێژه‌ی نێوان هه‌ردوو پرۆتینه‌كه، رێژه‌ی مه‌ترسیداری حاڵه‌ته‌ی ئه‌و كه‌سه ده‌رده‌خات و به‌و شێوه‌یه ئه‌گه‌ری بوونی مه‌ترسیی نه‌خۆشی دڵ زوو ده‌رده‌كه‌وێت.