یاریزانێكی پێشووی تۆپی پێ ددان به‌وه دا ده‌نێت، به هۆی قوماركردنه‌وه ژیانی خۆی فه‌وتاند و هه‌موو شتێكی له ده‌ست داوه.
رۆمان ماكسیمۆك یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆكڕاینا و یانه‌ی زینیت سانپێترسبۆرگی رووسی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی "ڤان دای" ده‌ڵێت، ئاڵووده‌ی قوماركردن بووه و ژیانی به ته‌واوی وێران بووه.
ماكسیمۆك ئاشكرای ده‌كات، هه‌رچی پاره‌ی هه‌بووه دۆڕاندوویه‌تی و ئێسته كاری حه‌مباڵی ده‌كات.
ماكسیمۆك له هێڵی ناوه‌ڕاست یاریی ده‌كرد و ئێسته ته‌مه‌نی 47 ساڵه، له وه‌رزی 1998-1999 بۆ یانه‌ی زینیتی رووسی یاریی ده‌كرد، كه 51 یاریی بۆ یانه‌كه كرد و 13 گۆڵی تۆمار كرد.
ئه‌و ده‌ڵێت، به‌و پاداشته‌ی له‌گه‌ڵ زینیت له بردنه‌وه‌ی جامی رووسیا له 1999 وه‌ریگرت، توانی سێ شوقه له ناوچه‌ی ئیڤانۆ فرانكۆڤسك بكڕێت، به‌ڵام دواتر هه‌مووانی فرۆشتووه و شوقه‌یه‌كی تری پێ كڕیوه، كه دواتر ئه‌ویشی بۆ هاوژینه‌كه‌ی پێشووی جێ هێشتووه، دوای ئه‌وه‌ی لێی جیابووته‌وه.
رۆمان ماكسیمۆك له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، پێنج یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆكڕاینا كردووه و له 2011 وازی له یاریكردن هێناوه و ئێسته‌ش وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، كاری حه‌مباڵی ده‌كات.