فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئامار و مێژوو، باشترین پێكهاته‌ی ساڵی 2021ی تۆپی پێی ئاشكرا كرد، كه چه‌ند یاریزانێكی زۆر گرنگی تێدا نییه.
فیدراسیۆنه‌كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م، حه‌وتی كانوونی یه‌كه‌م پێكهاته‌ی نموونه‌یی ساڵی 2021ی راگه‌یاند، كه به پلانی 4-3-3 دانراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، یاریزانانی وه‌ك محه‌مه‌د سه‌ڵاح (گۆڵكاری پرێمه‌رلیگ) و نگۆلۆ كانتێی براوه‌ی چامپیۆنزلیگ و یاریزانی چێڵسی تێدا نییه.
پێكهاته‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه:
گۆڵپارێز: جیانلویجی دۆناڕووما (پاریس سانجێرمان).
به‌رگری: ئه‌شره‌ف حه‌كیمی (پاریس سانجێرمان)، لیۆناردۆ بۆنۆچی (یوڤێنتوس)، رۆبن دیاش (مانچێسته‌ر سیتی)، ئه‌لفۆنزۆ ده‌یڤز (بایرن میونشن).
ناوه‌ڕاست: جۆرجینیۆ (چێڵسی)، كیڤن دی برۆین (مانچێسته‌ر سیتی)، لیۆنێل مێسی (پاریس سانجێرمان).
هێرشبردن: كریستیانۆ رۆناڵدۆ (مانچێسته‌ر یونایتد)، رۆبێرت لێڤاندۆڤسكی (بایرن میونشن)، كیلیان ئیمباپێ (پاریس سانجێرمان).