راهێنه‌ری یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی بڕیاری داوه سبه‌ی له یاریی تیپه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر بارسێلۆنا، چه‌ند یاریزانێكی گرنگ و سه‌ره‌كی پشوو پێ بدات.
یولیان نایگلسمان راهێنه‌ری یانه‌ی بایرن میونشن، ئه‌مڕۆ سێشه‌م حه‌وتی كانوونی یه‌كه‌م، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، جۆشوا كیمیچی یاریزانی تیپه‌كه‌ی حه‌ز ده‌كات زوو بگه‌ڕێته‌وه یارییه‌كانی تیپه‌كه‌ی، به‌ڵام ئه‌مڕۆ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی تری بۆ ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر به‌شداریكردن و ده‌رچوونی له كه‌ره‌نتین بدرێت.
جۆشوا كیمیچ دوو هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت تووشی كۆرۆنا بووه و خۆی كه‌ره‌نتین كردبوو، ئه‌و یاریزانه تا ئێسته‌ش رازیی نییه ڤاكسین وه‌ربگرێت.
سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی جۆشوا له یاریی سبه‌ی به‌رانبه‌ر بارسا، نایگلسمان گوتی: "پێویسته وریابین" چونكه پێی وابوو دوای دابڕانێكی زۆر، به‌شداریكردنی له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی زه‌حمه‌ته.
راهێنه‌ری بایرن هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد، هه‌ریه‌كه له گنابری، گۆرێتسكا به هۆی نه‌خۆشییه‌وه سبه‌ی یاریی ناكه‌ن، هه‌روه‌ها چۆبۆ مۆتینگ كۆرۆنای گرتووه و ئه‌ویش دابراوه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به یاریی سبه‌ی، راهێنه‌ر بایرن یاریزانی نه‌مسایی مارسێل ساپیتزه‌ری دوور خسته‌وه و رای گه‌یاند له رووی توانای جه‌سته‌ییه‌وه ئاماده نییه، هه‌روه‌ها مایكڵ كۆیسانسی له یارییه‌كه‌دا به‌شداریی ناكات.
راهێنه‌ری بایرن میونشن ئاشكراشی كرد، سبه‌ی مانوێل نۆیه‌ری گۆڵپارێز و لێڤاندۆڤسكیی هێرشبه‌ر، به شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاریی ده‌كه‌ن.
سبه‌ی چوارشه‌م له گه‌ڕی شه‌شه‌م و كۆتایی له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی بایرن میونشن میوانداریی بارسێلۆنای ئیسپانی ده‌كات، بایرن كێشه‌ی نییه و به پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی بۆ قۆناغی 16 سه‌ركه‌وتووه، به‌ڵام بارسێلۆنا له مه‌ترسیدایه و پێویستی به بردنه‌وه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بگاته قۆناغی 16.