سوودێكی تری ڤیاگرا ئاشكرا دەبێت

:: PM:07:41:07/12/2021 ‌

ڤیاگرا یان حەبە شینەكە، وەك بەهێزكەرێكی سێكس و چارەسەری لاوازبوونی بەكار هاتووە، توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرای دەكات كە سوودێكی تری هەیە رەنگە پێشبینی نەكرابێت، ئەوەی وەری بگرێت لە یەكێك لە سەختترین نەخۆشییەكانی پێوەست بە بەتەمەنداچوون بیپارێزێت.

وەك رۆژنامەی "نیویۆرك پۆست"، بڵاوی كردووەتەوە، توێژینەوە نوێیەكان ئاماژەیان كردووە كە خواردنی ڤیاگرا، كە ناسراوترین دەرمانی چارەسەركردنی لاوازی سێكسییە، مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر بە رێژەی دوو لەسەر سێ كەم دەكاتەوە، كاتێك زانایان رایان گەیاند ئەو حەبە یارمەتی بەهێزكردنی تەندروستی مێشك دەدات و ئاستی ئەو پرۆتینە ژەهراویانە كەم دەكاتەوە كە دەبنە هۆی خەڵەفان. 
توانای هۆشیاری و درككردن و یادەوەری تا ئاستێكی زۆر باشتر دەكات
شارەزایان داتای 7.2 ملیۆن كەسی پێگەیشتوویان لە ئەمەریكا شی كردەوە، بۆیان دەركەوت كە بەكارهێنەرانی ئەو دەرمانە بە رێژەی 69% هەلی كەمتری تووشبوونیان بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر لە ماوەی شەش ساڵی داهاتوو هەیە، بۆیە ئەو ئەنجامانەی لە گۆڤاری "نێچەر ئیجنگ"، بڵاو كراوەتەوە، ئاماژە دەكەن بۆ ئەوەی دەكرێ بەمنزیكانە حەبی ڤیاگرا بۆ چارەسەریی ئەلزەهایمەر بەكار بێت.  

زانایان پلان بۆ توێژینەوەیەكی نوێ دادەنێن كە تیایدا كاریگەریی راستەوخۆی ڤیاگرا لەسەر نەخۆشانی ئەلزەهایمەر لە قۆناغە سەرەتاییەكانیدا تاقی بكەنەوە، فیكسیۆنگ چینگ، گەورە توێژەر دەڵێت، "سیلدینافیل"، كە جۆری گشتی ڤیاگرایە، دەركەوتووە توانای هۆشیاری و درككردن و یادەوەری تا ئاستێكی زۆر باشتر دەكات، بۆیە وەك باشترین دەرمانی پێشبینیكراوە بۆ ئەلزەهایمەر، كە رەنگە كاریگەریی ئەرێنیشی لەسەر دەمارەكان هەبێت و ئاستی پرۆتینی تاوی ژەهراوی كەم دەكاتەوە. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل