شانه‌ی راگه‌یاندنی ته‌ناهی ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، 10 ئه‌ندام و چه‌كداری داعش له بیابانه‌كانی ئه‌نبار له رۆژئاوای پارێزگاكه، له هێرشێكدا كوژراون.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ سێشه‌م حه‌وتی كانوونی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی راگه‌یه‌نراوی شانه‌ی راگه‌یاندنی ته‌ناهیی عێراقی، هێزێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی، له هێرشێكدا توانیان له بیابانه‌كانی ئه‌نبار، 10 چه‌كداری داعش بكوژن.
به‌پێی شانه‌كه، فه‌رمانده‌یی چالاكییه‌كانی هاوبه‌ش له بیابانه‌كانی ئه‌نبار، له‌ڕێی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، هاوكات فڕۆكه‌كانی عێراق، به هاوبه‌شی هێرشیان كرده حه‌شارگه‌كانی داعش له ناوچه‌كه‌دا، له هێرشه‌كه‌دا توانیان شه‌ش چه‌كداری داعش بكوژن.
زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، له دوای هێرشی فڕۆكه‌كان، فه‌وجێكی مغاویری سه‌ربه فرقه‌ی پێنج، بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه، كێوماڵیان كرد و توانیان له‌و كێوماڵه‌دا چوار چه‌كداری تریش بكوژن.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه ماوه‌یه‌كه چه‌كدارانی داعش به شه‌ڕی پارتیزانی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێ.ه‌كانی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان. به‌پێی رێككه‌وتنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، بڕیاره هێزی هاوبه‌ش بۆشاییه‌كانی نێوانیان پڕ بكه‌نه‌وه و رێ نه‌درێ داعش به ویستی خۆی له چالاكییه تیرۆریستییه‌كانی به‌رده‌وام بێت.