حه‌مزه عه‌لی ده‌ردوڕ به تۆماركردنی 32 گۆڵ بووه گۆڵكاری مێژوویی هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن
له پاڵه‌وانیه‌تیی جامی عه‌ره‌ب له تۆپی پێ، هه‌ڵبژارده‌كانی سعوودیه و فه‌ڵه‌ستین دووچاری شكست هاتن و له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه كرانه ده‌ره‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م، حه‌وتی كانوونی یه‌كه‌م، له گه‌ڕی سێیه‌م كۆتایی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی جامی عه‌ره‌ب، كه له قه‌ته‌ڕ ده‌كرێت، هه‌ڵبژارده‌ی سعوودیه له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌مدا به ئه‌نجامی 0-1 گۆڵ به هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب دۆڕا.
هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به تیپی دووه‌م به‌شدارییان له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه كردووه.
تاكه گۆڵی مه‌غریب كه‌ریم ئه‌لبه‌ركاوی به په‌ناڵتی له خوله‌كی 45 تۆماری كرد.
هه‌روه‌ها له خوله‌كی 79دا یاریزانی سعوودیه عه‌لی حه‌سه‌ن به كارتی سوور ده‌ركرا.
هه‌ر له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌مدا هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن به سه‌ركردایه‌تی راهێنه‌ری عێراقی عه‌دنان حه‌مه‌د، بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆمار كرد و به 5-1 گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڵه‌ستینی برده‌وه.
گۆڵه‌كانی ئوردن، به‌ها عه‌بدولڕه‌حمان، حه‌مزه عه‌لی دةردورِ،، یه‌زن نعێمات 2 گۆڵ تۆماریان كرد، گۆڵێكیش یاریزانی فه‌ڵه‌ستین یاسر حه‌مه‌د به هه‌ڵه له خۆیانی كرد.
به‌م دوو ئه‌نجامه، مه‌غریب به پله‌ی یه‌كه‌م و ئوردن به پله‌ی دووه‌م بۆ قۆناغی هه‌شت سه‌ركه‌وتن.
له قۆناغی هه‌شتیشدا، چاوه‌ڕێی هه‌ڵبژارده‌كانی میسر و جه‌زائیر ده‌كه‌ن، كه بۆ قۆناغی هه‌شت سه‌ركه‌وتوون، به‌ڵام ئه‌مشه‌و به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و ركابه‌ری له‌سه‌ر پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه ده‌كه‌ن.
جێی ئاماژه‌یه شه‌وی رابردووش هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به 0-3 گۆڵ به هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ڕ دۆڕا و له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه كرایه ده‌ره‌وه.