وه‌ك بڕیار بوو ئه‌مڕۆ سێشه‌م جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا له پێوه‌ندییه‌كی ڤیدیۆییدا چه‌ند پرسێكی گرنگ تاوتوێ بكه‌ن، به‌تایبه‌تی دۆخی سه‌ر سنووره‌كانی ئۆكرانیا كه هێزێكی گه‌وره‌ی رووسیا له‌وێ كۆ كراوه‌ته‌وه، بایدن له‌و پێوه‌ندیه‌دا نیگه‌رانی ئه‌مه‌ریكای به پوتین راگه‌یاندووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان له‌و پێوه‌ندییه ڤیدیۆییه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆك، بایدن نیگه‌رانی و مه‌ترسییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی رێوشوێنه‌كانی دوایی مۆسكۆ به كۆكردنه‌وه‌ی هێزێكی زۆری سه‌ربازی له‌سه‌ر سنووره‌كانی ئۆكرانیا به پوتین راگه‌یاند.
بایدن به‌نیازه پێوه‌ندی به سه‌رانی به‌ریتانیا و فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا بكات
به‌پێی ئه‌وه‌ی
كۆشكی سپی رای گه‌یاندووه، له‌و دیداره ڤیدیۆییه بایدن هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای ئابووری و وه‌رگرتنی رێوشوێنی توند له دژی رووسیا كرد، ئه‌گه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی سه‌ربازی زیاتر بكات، جیا له‌وه ئه‌وان باسی سه‌قامگیریی ستراتیجی و كاری هاوبه‌شیان كردووه له‌باره‌ی پرسه هه‌رێمایه‌تییه‌كان.
وه‌ك كۆشكی سپی ده‌ڵێت، دوای ئه‌و پێوه‌ندییه ڤیدیۆییه، بایدن به‌نیازه پێوه‌ندی به سه‌رانی به‌ریتانیا و فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا بكات، هه‌ر له دیداره‌كه بایدن به پوتینی راگه‌یاندووه كه هیواداره دیداری داهاتوویان راسته‌وخۆ بێت.
میدیاكانی رووسیا لای خۆیانه‌وه رایان گه‌یاند كه له دیداره ڤیدیۆییه‌كه، پوتین به بایدنی راگه‌یاندووه كه ناكرێ ئۆباڵی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر سنووره‌كانی ئۆكرانیا رووده‌دات بخرێته ئه‌ستۆی مۆسكۆ، چونكه ئه‌وه هاوپه‌یمانی ناتۆیه كه توانا سه‌ربازییه‌كانی له‌سه‌ر سنووره‌كانی رووسیا به‌هێز ده‌كات.