ئاتلێتیكۆ مه‌درید سوپرایزێكی گه‌وره‌ی بۆ پۆرتۆ كرد.
له یارییه‌كانی گه‌ڕی شه‌شه‌م و كۆتایی قۆناغی یه‌كه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا "چامپیۆنزلیگ"، ئه‌نجامی سه‌رنجڕاكێش و دوور له چاوه‌ڕوانییه‌كان تۆمار كران و ركابه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش له سوودی ئاتلێتیكۆ مه‌درید كۆتایی هات.
ئه‌مشه‌و "سێشه‌م حه‌وتی كانوونی یه‌كه‌م" یارییه‌كانی چامپیۆنزلیگ له گه‌ڕی شه‌شه‌م و كۆتایی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان بۆ كۆمه‌ڵه‌كانی یه‌كه‌م تا چواره‌م ئه‌نجام دران.
تێیدا ئه‌وه‌ی زیاتر چاوی له‌سه‌ر بوو، یه‌كلابوونه‌وه‌ی بلیتێكی كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م بوو، هه‌روه‌ها پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌نجامی چاوه‌ڕواننه‌كراو و سه‌یر تۆمار كران.
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م
له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مدا یانه‌ی پاریس سانجێرمان بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆمار كرد و به 4-1 گۆڵ له یانه‌ی كلوب بروجی برده‌وه، مێسی و ئیمباپێ هه‌ریه‌كه‌ی دوو گۆڵیان تۆمار كرد، گۆڵی كلوب بروجیش ماتس ریتس تۆماری كرد.
له یارییه‌كی تریشدا یانه‌ی لایپزیگ شكستی به یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی هێنا و به 2-1 گۆڵ لێی برده‌وه.
گۆڵه‌كانی تیپه ئه‌ڵمانییه‌كه دۆمینیك سزۆبۆزلای و ئاندرێ سێلڤا تۆماریان كرد، گۆڵی مان سیتی ریاز مه‌حره‌ز تۆماری كرد، هه‌روه‌ها له یارییه‌كه‌دا كایڵ وۆكه‌ری به‌رگریكاری سیتی به كارتی سوور ده‌كرا.
له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆڕانه‌ش، مان سیتی به یه‌كه‌م به 12 خاڵ و پاریس به 11 خاڵ به دووه‌م، گه‌یشتنه قۆناغی 16.
هه‌روه‌ها لایپزیگ ده‌چێته پاڵه‌وانیه‌تیی یۆرۆپالیگ و پله‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م
ركابه‌ریی هه‌ره‌به‌هێز له‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌دا بوو، لیڤه‌رپوول كۆتایی به خه‌ونه‌كانی میلان هێنا و له ناو سانسیرۆ به 2-1 گۆڵ لێی برده‌وه.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح و دیڤۆك ئۆرێگی گۆڵه‌كانی لیڤه‌رپوولیان تۆمار كرد، گۆڵی میلان تۆمۆری تۆماری كرد.
له یارییه‌كی تردا، كه لووتكه بوو، ئه‌نجامێكی سه‌رنجڕاكێش تۆمار كرا، یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید به ئه‌نجامی 3-1 گۆڵ له یانه‌ی پۆرتۆی برده‌وه، یارییه‌كه‌ش له یاریگه‌ی پۆرتۆ بوو.
تیپه‌كه‌ی پۆرتوگال تا پێش یارییه‌كه، له پله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه بوو، به‌ڵام به‌م شكسته له گه‌یشتن به قۆناغی 16 بێ هیوا بوو.
گۆڵه‌كانی ئاتلێتیكۆ، گریزمان، ئانخێل كۆریا و دی پۆڵ تۆماریان كرد، گۆڵه‌كه‌ی پۆرتۆ سێرجیۆ ئۆلیڤێرا له دواخوله‌كی یارییه‌كه تۆماری كرد.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بوو، هه‌ردوو یاریزانی پۆرتۆ یۆرگیس و مارشیسن له خوله‌كه‌كانی 70 و 75 به كارتی سوور ده‌ركران، هه‌روه‌ها كاراسكۆی یاریزانی ئاتلێتی له خوله‌كی 67 به كارتی سوور ده‌ركرا.
له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مدا لیڤه‌رپوول به پله‌ی یه‌كه‌م به 6 بردنه‌وه و 18 خاڵ بۆ قۆناغی داهاتوو سه‌ركه‌وت، ئاتلێتیكۆ مه‌درید به 7 خاڵ به پله‌ی دووه‌م سه‌ركه‌وت، پۆرتۆ به 5 خاڵ مایه‌وه و به‌شداریی یۆرۆپالیگ ده‌كات، میلانیش ده‌ستبه‌تاڵ ده‌رچوو.
كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م
بلیته‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه ده‌مێكه یه‌كلابووه‌ته‌وه، ئه‌یاكس ئه‌مستردام به 6 بردنه‌وه و 18 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مشه‌ویش به ئه‌نجامی 4-2 گۆڵ له سپۆرتینگ لیشبۆنای برده‌وه، لیشبۆناش به پله‌ی دووه‌م گه‌یشته قۆناغی 16 به كۆكردنه‌وه‌ی 9 خاڵ.
گۆڵه‌كانی ئه‌یاكس "هیله‌ر، ئانتۆنی، تاریس و برگیۆس" تۆماریان كرد، دوو گۆڵه‌كه‌ی لیشبۆنا سانتۆس و تاباتا تۆماریان كرد.
هه‌ر له‌م كۆمه‌ڵه‌یه، بۆروسیا دۆرتموندی ئه‌ڵمانی بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆمار كرد و به 5-0 گۆڵ له یانه‌ی بێشكتاشی توركیای برده‌وه، به‌مه‌ش بۆ یۆرۆپالیگ سه‌ركه‌وت، كه پێش یارییه‌كه‌ش پله‌ی سێیه‌می مسۆگه‌ر كردبوو.
یارییه‌كه له ئه‌ڵمانیا كرا و گۆڵه‌كانی دۆرتموند "مالین، رۆیس 2 گۆڵ، هالاند 2 گۆڵ" تۆماریان كرد.
هه‌روه‌ها له یارییه‌كه‌دا ویلنتۆنی یاریزانی بێشكتاش كارتی سووری وه‌رگرت و له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی به ده‌ستبه‌تاڵی مانه‌وه.
كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م
ركابه‌ریی ریال مه‌درید و ئینته‌رمیلان له‌سه‌ر پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه بوو، ئه‌مه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ریال مه‌درید یه‌كلا بووه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و له سانتیاگۆ بێرنابێو به ئه‌نجامی 2-0 گۆڵ له ئینته‌رمیلانی برده‌وه.
گۆڵه‌كانی ریال مه‌درید "تۆنی كرووس و ماركۆ ئاسێنسیۆ" تۆماریان كرد.
له یارییه‌كه‌دا بارێلای یاریزانی ئینته‌ر به كارتی سوور ده‌ركرا، دوای ئه‌وه‌ی توندوتیژی به‌كار هێنا.
له یارییه‌كه‌ی تریشدا، شاختاری ئۆكڕاینی و شیریف تیراسپۆلی مۆڵدۆڤایی به 1-1 گۆڵ یه‌كسان بوون.
گۆڵی شاختار دۆس سانتۆس و گۆڵی شیریف نیكۆڵۆڤ تۆماریان كرد.
ریال مه‌درید به پله‌ی یه‌كه‌م به 15 خاڵ و ئینته‌ر به 10 خاڵ و به پله‌ی دووه‌م گه‌یشتنه قۆناغی 16، یانه‌ی شیریف بۆ یۆرۆپالیگ سه‌ركه‌وت، دوای گرتنی پله‌ی سێیه‌م به 7 خاڵ، شاختاریش به 2 خاڵ هیچی به هیچ نه‌كرد.