لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ناوداری تۆپی پێ و یاریزانی پاریس سانجێرمان، به تۆماركردنی دوو گۆڵ، دوو ژماره‌ی تری له كاروانی وه‌رزشیی خۆیدا تۆمار كرد.
پاریس سانجێرمان شه‌وی رابردوو به 4-1 گۆڵ له كلوب بروجی به‌لجیكی برده‌وه له یارییه‌كانی گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.
له یارییه‌كه‌دا لیۆنێل مێسی دوو گۆڵی تۆمار كرد، كه یه‌كێكیان به په‌ناڵتی بوو.
هاوكات كلوب بروج هاته ریزی ئه‌و یانانه‌ی مێسی گۆڵی لێ كردوون، كه ژماره‌یان 38 یانه‌یه له چامپیۆنزلیگ، به‌مه‌ش توانی ژماره‌كه له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پۆرتوگالی یه‌كسان بكاته‌وه و پێی بگات.
مێسی هه‌روه‌ها به‌م دوو گۆڵه‌ی تۆماری كرد، ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له كاروانی پیشه‌گه‌رانه‌ی خۆیدا گه‌یانده 758 گۆڵ، به‌مه‌ش توانی به پێش ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێ پێلێی به‌ڕازیلی بكه‌وێت به گۆڵێك زیاتر.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدا ئێسته گۆڵكاری مێژووی تۆپی پێ كریستیانۆ رۆناڵدۆیه، كه 801 گۆڵی كردووه.
مێسی له یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌كی تریشی تۆمار كرد، كه 35ـمین جاره له یارییه‌كدا دوو گۆڵ یان زیاتر تۆمار بكات له چامپیۆنزلیگدا.
مێسی كه ئه‌م ساڵ بۆ جاری حه‌وته‌م بالۆن دۆری به‌ده‌ست هێنا، ئێسته خاوه‌نی 76 گۆڵه له چامپیۆنزلیگدا.