یارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تیی جامی عه‌ره‌ب گه‌یشته قۆناغی هه‌شت و ركابه‌رییه‌كانی قۆناغه‌كه‌ش ده‌ركه‌وتن.
بڕیاره رۆژی هه‌ینیی داهاتوو یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شتی پاڵه‌وانیه‌تیی جامی عه‌ره‌ب، كه له قه‌ته‌ڕ به‌ڕێوه ده‌چێت، ده‌ست پێ بكات.
دوای كۆتاییهاتنی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان، تیپه‌كانی قۆناغی هه‌شت و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتن، كه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ینی 10ی كانوونی یه‌كه‌م
تونس – عومان 18:00
قه‌ته‌ڕ – ئیمارات 22:00
شه‌موو 11ی كانوونی یه‌كه‌م
میسر – ئوردن 18:00
مه‌غریب – جه‌زائیر 22:00.
جێی ئاماژه‌یه شه‌وی رابردوو هه‌ڵبژارده‌كانی سعوودیه و فه‌ڵه‌ستین، هه‌روه‌ها سوودان و لوبنان ماڵئاواییان له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه كرد.