راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی له ئیسپانیا، داهاتووی یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید مارسێلۆی ئاشكرا كردووه.
گرێبه‌ستی مارسێلۆ له ریال مه‌درید له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ته‌واو ده‌بێت و هیچ نیازێكیشی بۆ مانه‌وه نییه.
مارسێلۆ له هاوینی 2006 له ته‌مه‌نی 18 ساڵی له یانه‌ی فلۆمێنینزی به‌ڕازیلییه‌وه پێوه‌ندیی به ریال مه‌دریده‌وه كرد و تا ئێسته له‌وێدا یاریی ده‌كات.
رۆژنامه‌ی ASی ئیسپانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، هه‌شتی كانوونی یه‌كه‌م بڵاوی كرده‌وه، مارسێلۆ بڕیاری خۆی داوه و ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ڕازیل و ده‌گه‌ڕێته‌وه یانه‌ی پێشووی، كه فلۆمێنینزییه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، به هیوای ئه‌وه‌یه كاتی زیاتر یاریی بكات و ئاستی به‌رز بێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕازیل به‌شداریی مۆندیالی 2022 بكات.
مارسێلۆ ڤیێرا، ئێسته ته‌مه‌نی 33 ساڵه، 533 یاری بۆ ریال مه‌درید كردووه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌كاندا، 38 گۆڵی كردووه و 101 پاسی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی داوه.