رۆدریگۆ گۆسی به‌ڕازیلی و ئه‌ستێره‌ی لاوی ریال مه‌درید، رای گه‌یاند كۆرۆنای تێپه‌ڕاند و دواپشكنینی نێگه‌تیڤ بووه.
رۆدریگۆ لە ئەکاونتی خۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا شه‌وی رابردوو وێنەیەکی بڵاو کردەوە، کە سەیری یاریی ریال مەدرید و ئەتلێتیک بیلباوی ده‌کرد و نووسیویه‌تی "خۆشحاڵم بە راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوە نەرێنییەکەم، ئێسته پشتگیری تیپەکەم دەکەم".
رۆدریگۆ بڕیارە دوای كریسمه‌س بگەڕێتەوە بۆ راهێنانه‌كانی تیپه‌كه‌ی و خۆی بۆ یاریی داهاتوو ئاماده بكات، كە لە 2ی کانوونی دووەم لەگەڵ خیتافی لە لالیگا یاریی ده‌كه‌ن.
جێی ئاماژه‌یه له ماوه‌ی كه‌متر له دوو هه‌فته‌ی رابردوودا كۆمه‌ڵێك یاریزانی ریال مه‌درید دووچاری كۆرۆنا بوون، تیپه‌كه شه‌وی رابردوو به‌بێ 11 یاریزانی یارییه‌كه‌ی ئه‌نجام دا.
ریال مەدرید شەوی رابردوو له یارییه‌كی پێشخراوی گه‌ڕی 21ی لالیگا، به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ له یانەی ئەتلێتیک بیلباوی برده‌وه.
بەم سەرکەوتنە ریال مەدرید بە 46 خاڵ پێشەنگایه‌تیی لالیگا دەکات و لە کاتێکدا بیلباو بە 24 خاڵ لە پلەی 10یەمدایە.