به‌هۆی لافاوه‌كه‌ی 17ی كانوونی یه‌كه‌م، چه‌ندان ئۆتۆمبێل ژێر ئاو كه‌وتن و تووشی كێشه‌ی غه‌رقانبوون، بۆیه له دیمانه‌یه‌كدا ''وشه'' له‌گه‌ڵ كاروان ڕه‌زا ڕۆنگۆڕ و شاره‌زای میكانیكی، له‌باره‌ی ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێلانه قسه ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك گرفتی ئه‌م ئۆتۆمبێلانه چییه، چ زیانێكیان پێ كه‌وتووه كاتێك ژێر ئاو كه‌وتوون، چۆن له ئۆتۆمبێلی تر جیا ده‌كرێنه‌وه؟، ئه‌ویش وه‌ڵام ده‌داته‌وه:
ئۆتۆمبێلی غه‌رقان چییه؟
له وڵاته‌كه‌مان به‌هۆی كاره‌ساتی سروشتییه‌وه، ئۆتۆمبێلێكی زۆر و سامانێكی زۆری هاونیشتمانیان به‌فیڕۆ چوون، به‌و ئۆتۆمبێلێكیش ده‌گوترێت غه‌رقان كه به‌هۆی كاره‌ساتی سروشتییه‌وه یان به‌هۆی سه‌ركێشییه‌وه ژێر ئاو كه‌وتبێت.
ئێسته به‌هۆی لافاو ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێلانه زۆر بوون، چۆن له‌كاتی كڕینی ئۆتۆمبێل بیانناسینه‌وه؟
بۆ ناسینه‌وه‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله، پێویستیت به پشكنینه، له خۆته‌وه نایانناسیته‌وه، بۆیه ناسینه‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه به‌هۆی كه‌سانی شاره‌زا و چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌ستی و ئه‌لیكترۆنی ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌ی غه‌رقبوون كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر نرخ و چۆن؟
به‌ڵی به‌دڵنیاییه‌وه نه‌ك هه‌ر بۆ نرخ، بگره كڕیاران خۆیان له‌م جۆره ئۆتۆمبێلانه به‌دوور ده‌گرن، بۆیه كێشه‌یه‌كی تریش دروست ده‌بێت، ئه‌ویش مانه‌وه‌یانه له بازاڕه‌كان و نه‌فرۆشتریانه.
ژێر ئاو كه‌وتنی ئۆتۆمبێل زیانی چییه بۆ ئۆتۆمبێله‌كه خۆی؟
ئۆتۆمبێل چه‌ندان به‌شی زیره‌ك و هه‌ستیاری هه‌یه، جگه له‌وه له چه‌ندان عه‌قڵی بچووك پێكهاتووه كه پێوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ عه‌قڵی سه‌ره‌كی هه‌یه، له‌م كاته‌دا به‌هۆی به‌ركه‌وتنی ئاو و ڕتووبه، ده‌بێته هۆی لێكدابڕان و پچڕانی سیگناڵه‌كان به‌تایبه‌ت له ئۆتۆمبێله زیره‌كه‌كان، خۆی ڕاستییه‌كه‌ی كێشه‌كانی غه‌رقانبوون كۆتایان نایه‌ت، بۆ نموونه زۆر كات ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێته ئاوه‌وه، ڕاسته‌وخۆ چه‌ند به‌شێكی وشك ده‌كرێنه‌وه و كار ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئاو بۆ كاره‌بایی ئۆتۆمبێله‌كه ئاوا به ئاسانی كۆتایی نایه‌ت، زۆر كات دوای ساڵێك ئه‌م كاریگه‌رییه خراپانه‌ی له ناكاو لیێ په‌یدا ده‌بێت، چونكه ئاو تێكه‌ڵییه‌ك له نێوان به‌شه كاره‌باییه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه دروست ده‌كات.
ئایا ئۆتۆمبێلێك كه غه‌رق بوو بێ، چاك ده‌بێته‌وه یان ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخی پێشووی خۆی و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی لێی بخوڕیته‌وه؟
به‌شێكیش له ئۆتۆمبێله غه‌رقبووه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر بارودۆخی ئاسایی خۆیان، ئه‌ویش به‌هۆی به‌كارهێنانی سپڕای تایبه‌ته‌وه كه وشككردنه‌وه‌ی ته‌واوی هه‌ستیارییه‌كان و سه‌ره فیشه‌كان و دڵنیابوونه‌وه‌ی عه‌قڵه بچووكه‌كان و عه‌قڵه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی، به‌ڵام زوو چاره‌سه‌ر یان وشك نه‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ری سووتانی عه‌قڵ زیاد ده‌كات.
هۆشیاریت چییه بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان ژێر ئاو كه‌وتووه، یان له داهاتوودا ژێر ئاو ده‌كه‌ون؟
هه‌ركات شۆفێر تووشی ئه‌م حاڵه‌ته بوو، سه‌ره‌تا هه‌وڵ بده ئاگر له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه هه‌ڵگری له ڕێی هه‌ڵگرتنی سه‌ری پاترییه‌كه، پاشان ئه‌و به‌شانه‌ی وه‌ك كۆیل و پلاك و ماگنێت و ئێرفلۆ و وشككردنه‌وه‌ی عه‌قڵه بچووكه‌كان و عه‌قڵه سه‌ره‌كییه‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا پێویسته ئه‌مانه بكه‌ن:
یه‌كه‌م: گۆڕینی شووته‌ی هه‌وای ده‌ره‌وه و ناوه‌وه.
دووه‌م: گۆڕینی ڕۆن و فلته‌ری بزوێنه‌ر بۆ ماوه‌ی كه‌متر له چه‌ند ڕۆژ دووباره گۆڕینه‌وه‌ی.
سێیه‌م: گۆڕینی ڕۆنی گێڕ و فلته‌ری گێڕ.
چواره‌م: گۆڕینی ڕۆنی ئه‌كسل و ده‌بڵگێڕ و دڵنیابوونه‌وه له ڕۆنی ئستۆپ.
پێنجه‌م: دڵنیابوونه‌وه له تێكنه‌چوونی ئاو بۆ ناو پاوه‌ر ستێرینگه‌وه.
شه‌شه‌م: ده‌رهێنانی ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه، وه‌ك فه‌رشی ناو ئۆتۆمبێله‌كه و كوشنه‌كان و دانه‌به‌ر خۆر بۆ نه‌مانی به‌كتریا و بۆنی ناخۆش.