دوای ته‌قینه‌وه‌ی مۆبایلی گالاكسی نۆت7 به‌هۆی پاترییه‌كه‌یه‌وه، چه‌ندان مۆبایلی هۆشمه‌ندی تریش چوونه ئه‌و ڕیزه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره، ته‌قینه‌وه‌ی هێتفۆنی ئه‌م كچه‌یه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، كچێكی خه‌ڵكی وڵاتی ئوسترالیا، له كاتێكدا له ناو فڕۆكه بووه، له "په‌كین"ـه‌وه به‌ره‌و "مه‌لبۆرن" ڕۆشتووه، هێتفۆنه‌كه‌ی سه‌ری كه له‌و جۆرانه‌یه به پاتری كار ده‌كات، ده‌ته‌قێته‌وه به سه‌ریدا و به ته‌واوی ده‌موچاوی ڕه‌شت ده‌كات.
نووسینگه‌ی سه‌لامه‌تیی گه‌شتی ئوسترالی له به‌یاننامه‌یه‌كاد ڕای ده‌گه‌یه‌نن كه دوای دوو سه‌عات له فڕینی فڕۆكه‌كه، هێدفۆنی ئه‌و كچه ته‌قیوه‌ته‌وه، خۆشی له‌و كاته‌دا خه‌وتبوو، هه‌ر بۆیه تووشی ترسێكی زۆر بوو.
كچه‌كه‌ش ده‌ڵێ: دووكه‌ڵ و گڕ له هێدفۆنه‌كه به شێوه‌یه‌كی ورد ده‌هاته ده‌ره‌وه، هه‌ر بۆیه له‌سه‌رم كرده‌وه و به په‌له له‌سه‌رم داكه‌ن و به پیاكێشان به پێ كوژاندمه‌وه.