زۆربه‌ی شۆفێران ساڵانه سێرفه‌سی گشتی پشتگوێ ده‌خه‌ن، به‌مه‌یش كێشه بۆ چه‌ندان به‌شی میكانیكی و كاره‌بایی دروست ده‌بێت، چونكه دره‌نگ به‌هاناوه‌چوونی كێشه و پشتگوێخستنی چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل، گرفته‌كه گه‌وره‌تر ده‌كات، بۆیه گه‌وره‌ترین كێشه كه ڕووبه‌ڕووی ئۆتۆمێبل ده‌بێته‌وه، پشتگوێخستنی شۆفێره‌كه‌یه‌تی.
له‌مباره‌یه‌وه ئاراس ئه‌حمه‌د شاره‌زای بواری میكانیكی و كاره‌بایی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی شۆفێر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی زۆر پشتگوێ ده‌خات، به‌تایبه‌تیش له هه‌رێمی كوردستان، چونكه تا كێشه‌یه‌ك بۆ ئۆتۆمبێل دروست نه‌بێ، شۆفێر ئاماده نییه پشكنین یان سێرڤه‌س بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بكات.
هه‌ر نموونه‌یشی له‌سه‌ر هێناوه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، ئه‌مه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و له‌ناو شۆفێره‌كاندا هه‌یه، به نموونه زۆر شۆفێر هاتوونه‌ته لامان ساڵانه سێرڤه‌سی گشتیان نه‌كردووه، به‌مه‌یش ئۆتۆمبێله‌كه‌یان تاك بووه و هه‌سته‌وه‌ری دیجیتاڵ و مله‌به‌خیان پیس بووه، به پاككردنه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زیاتر پشتگوێ بخرێت، ده‌بێ بگۆڕێت و خه‌رجییه‌كی زۆریش بكات.
هۆشیاریی ئه‌وه‌یش ده‌دات كه شۆفێران بۆ سه‌لامه‌تی ئۆتۆمبێله‌كانتان و په‌ك نه‌كه‌وتن له ڕێدا، باشتر وایه ساڵانه ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌شت هیچ كێشه‌ی نه‌بێت، ساڵی جارێك سێرڤسی گشتی بۆ بكه‌یت و گشت هه‌سته‌وه‌ره‌كان پاك بكه‌یته‌وه، چونكه زۆر شۆفێر هه‌یه هه‌تا ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تاك نه‌بێت یان له‌رزین و كێشه‌ی بۆ دروست نه‌بێت، سه‌ردانی ناوچه‌ی پیشه‌سازی ناكات، له‌و كاته‌شدا پاره‌یه‌كی زۆرتر خه‌رج ده‌كات تا كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌بێت، هه‌ندێك جاریش هه‌یه پاره‌یه‌كی زۆر خه‌رج ده‌كات، هێشتاش كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر نابێت. بۆیه گه‌وره‌ترین كێشه پشتگوێخستنی شوفێره.