كاتێك ئۆتۆمبێل ده‌كڕیت، ده‌بێ زۆر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی فێڵت لێ نه‌كرێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی مامه‌ڵه‌كه‌یان لا ده‌كه‌یت، هه‌ڵتنه‌خه‌ڵه‌تێنن، چونكه پێشانگه‌كانی ئۆتۆمبێل بوونه‌ته كانگای فرتوفێڵ، به‌تایبه‌ت ئه‌م گرفته‌ی ئێسته باو بووه و شاره‌زایه‌ك باسی ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه شێرزاد وسوو ئه‌ندازیاری میكانیكی و خاوه‌ن شوێنی تایبه‌ت بۆ پشكنینی ئۆتۆمبێل له‌ڕێی كۆمپیوته‌ره‌وه، بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، ئێمه زۆر هۆشداریمان داوه به شۆفێران كه پێش كڕینی ئۆتۆمبێل، هه‌موو پشكنینه‌كانی بۆ ئه‌نجام بده‌ن، به‌تایبه‌ت پشكنینی كۆمپیوته‌ر، به‌ڵام ئه‌ویش فێڵی تێدا ده‌كرێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌سی پشكنینكار خه‌رجییه‌كی زۆرت لێ ده‌ستێنێت و كاتی زۆریشت لێ ده‌گرێت.
ئەگەر ئۆتۆمبێل دەکری وریابە
ئه‌ندازیار شێرزاد راستیی حاڵه‌ته‌كه ده‌خاته ڕوو و ده‌ڵێ، زۆرجار گوێت له‌وه ده‌بێ كه ده‌ڵێن، ئه‌و ئامێره‌ی ئێمه پشكنینی پێ ده‌كه‌ین زۆر گرانه و بایی نزیكه‌ی 10 هه‌زار دۆلاره، ئه‌م قسه‌یه ته‌نیا بۆ چه‌واشه‌كردن و فێڵكردن ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رنا ئیشه‌كه به ئامێری 500 دۆلار و هه‌زار دۆلاریش ده‌كرێت و هیچ گرفتێكیشی نابێت.
بۆیه رێنوێنی شۆفێران ده‌كات كه تا ده‌كرێ به هۆشیارییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن و وریابن له‌كاتی كڕینی ئۆتۆمبێل، فێڵتان لێ نه‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌یش بچنه لای كه‌سانی متمانه‌پێكراو و شاره‌زا، به‌مه‌یش له‌م حاڵه‌ته دوودڵییه ڕزگارت ده‌بێت.