ماریا دۆلۆریس ئەڤیرۆ، دایکی کریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبەری مانچستەر یونایتد و یاریزانی ناودار و جیهانی، دوای ئەوەی لە رۆژی لەدایکبوونیدا پەیامێکی لەلایەن كوڕه‌كه‌یه‌وه پێگەیشت، خۆی پێ كۆنتڕۆڵ نه‌كرا و گریا.
ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کرایەوە، تێیدا دایکی رۆناڵدۆ فرمێسکی خۆشی ده‌بارێنێت، کاتێک پەیامێكی له رۆناڵدۆ پێ ده‌گات، كه به بۆنه‌ی له‌دایكبوونی بۆی ناردووه.
رۆناڵدۆ وێنەی دایکی لەسەر ئینستاگرامی تایبەتی خۆی بڵاو کردەوە، کە چه‌ند وشه‌یه‌كی پڕ سۆز و میهره‌بانیشی بۆ نووسیوه.
رۆناڵدۆ نووسیویه‌تی: "پیرۆزبایی رۆژی لەدایکبوونی باشترین دایکی جیهان دەکەم، جه‌نگاوه‌رێكه فێری کردم هه‌رگیز خۆم به‌ده‌سته‌وه نه‌ده‌م، باشترین داپیرەیه بۆ نه‌وه‌كانی، كه خه‌ونیان پێوه ده‌بینی، زۆر خۆشم دەوێیت دایکە، ماچ!
نامەکەی رۆناڵدۆ كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی بوو، 385 ملیۆن كه‌س لایكی كردووه، كه ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه.
ماریا دۆلۆرس ئەڤیرۆ، لە 31ی کانوونی یەکەمی 1954 لە دایک بووه، تەنیا شێفێکی قوتابخانە بوو، سەرەڕای کاتەکانی سەختی ناو خێزانەکە، کە لە هەژاریدا ژیاون، به‌ڵام هه‌موو كات له پشت كوڕه‌كه‌ی وه‌ستاوه و هانی داوه، تا گه‌یشته ئه‌مڕۆ، كه یه‌كێكه له باشترین یاریزانی تۆپی پێ له دنیا و زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندیشه.