هه‌موو كاتێك هه‌ڵبوونی گڵۆپی بزوێنه‌ر كێشه‌یه له ئۆتۆمبێلدا، به‌ڵام له هه‌ندێك ئۆتۆمبێلدا گڵۆپه‌كه فلاش ده‌كات واته ''به به‌رده‌وامی ده‌كوژێته‌وه و هه‌ڵده‌بێته‌وه''، ئه‌مه چه‌ند كێشه‌یه‌ك ده‌رده‌خات له بزوێنه‌ر كه ئه‌ندازیارێكی میكانیكی ده‌یخاته ڕوو.
له‌مباره‌یه‌وه شێرزاد وسوو ئه‌ندازیاری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' هۆشداری ده‌دات كه له‌كاتی فلاشكردنی گڵۆپی بزوێنه‌ر، واته گڵۆپی بزوێنه‌ر له ڕۆیشتن هه‌ڵبێت و بكوژێته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، له‌و كاته‌دا ئۆتۆمبیله‌كه تاك ده‌بێت به‌و واتایه‌ی ''كۆیلێك یان پلاكێك یان نۆزیڵ''ی به باشی كار نه‌كات یان سووتابێت، ئه‌وه وا ده‌كات ئۆتۆمبێل به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست لێبخوڕێت، پێویسته به‌زووترین كات چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌گه‌رنا تووشی خه‌رجییه‌كی زۆر ده‌بیت.
لەم کاتەدا راستەوخۆ سەردانی ناوچەی پیشەسازی بکە
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه گڵۆپی بزوێنه‌ر له‌ڕێدا فلاش ده‌كات، یه‌كێك له‌م سێ ئه‌گه‌ره‌یه:
یه‌كه‌م: كۆیل كێشه‌ی هه‌یه.
دووه‌م: پلاك كێشه‌ی هه‌یه.
سێیه‌م: نۆزڵ كێشه‌ی هه‌یه.
به‌و واتایه‌ی یه‌كێك له چاوه‌كان مسفایه‌ری هه‌یه و ئۆتۆمبێله‌كه تاك بووه، به‌مه‌ش نابێ پشتگوێ بخرێ، چونكه ئه‌گه‌ری هه‌یه به پشتگوێخستنی عه‌قڵ بسووتێنێت، یان ناو بزوێنه‌ر وه‌لف خوار بكات یان پستن بشكێنیت، بۆیه پشتگوێی مه‌خه‌ن و به زووترین كات بیبه‌نه لای كه‌سانی شاره‌زا.