قۆناغی دووه‌می ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی بۆندسلیگای ئه‌ڵمانیا ده‌ستی پێ كرد، به‌ڵام بایرن میونشن له یاریگه‌ی خۆیدا دۆڕا.
شه‌وی رابردوو له ده‌ستپێكی قۆناغی دووه‌می (گه‌ڕی 18) خولی ئه‌ڵمانیا، یانه‌ی بایرن میونشن له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا و به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ر، به ئه‌نجامی 1-2 گۆڵ به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو به یانه‌ی بۆروسیا مۆنشنگلادباخ دۆڕا.
هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تاش به گۆڵێك پێشكه‌وت، به‌ڵام دواتر دوو گۆلی لێ كرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تیپه‌كه ئێسته به 9 خاڵ جیاوازی له پێش نزیكترین ركابهریدایه، كه بۆروسیا دۆرتموند.
ئه‌مڕۆش چه‌ند یارییه‌كی تر له خوله‌كه‌دا به‌ڕێوه ده‌چن، كه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
بایه‌رلیڤه‌ركوزن – یۆنیون به‌رلین 17:30
فرایبۆرگ – ئه‌رمینیا بیلیفێڵد 17:30
هۆفێنهایم – ئۆگسبۆرگ 17:30
گرۆیتهر فۆرت – شتوتگارت 17:30
لایپزیگ – ماینز 17:30
فڕانكفۆرت – بۆروسیا دۆرتموند 20:30.