دوای ئه‌وه‌ی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، گه‌نجێكی كورد وه‌ك پارێزه‌ر و داكۆكیكاری زمانی كوردیی ناوه‌ندی دیاری كرا، هاوكات هه‌وڵی داوه له‌لایه‌ن كۆمپانیای گووگڵه‌وه زیاتر له یه‌ك ملیۆن وشه و ڕسته به زمانی كوردیی ناوه‌ندی زیاد بكات بۆ به‌شی وه‌رگێڕانی كۆمپانیاكه، له نوێترین هه‌نگاوه‌كانی زانیاری زیاتر بۆ "وشه" ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو هه‌شتی كانوونی دووه‌م، بۆكان حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ر و دامه‌زرێنه‌ری گووگڵ كراودسۆرس له هه‌رێمی كوردستان و عێراق، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "زمانی كوردیی ناوه‌ندی له كۆمه‌ڵگه‌ی گووگڵ گه‌یشتووه به ئاستی تاقیكاری و له‌گه‌ڵ 26 زمان هاتووه وه‌ك "بێتا" له كۆمه‌ڵگه‌ی گووگڵ، 126 زمان كێبه‌ركێ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زیاد بكرێت بۆ وه‌رگێڕی گووگڵ، له‌و 126 زمانه له كۆمه‌ڵگه‌ی گووگڵ زمانی كوردیی ناوه‌ندی پله‌ی یه‌كه‌می وه‌رگرتووه به نزیكه‌ی دوو ملیۆن داتا".
ڕوونی كرده‌وه، "هاوكات له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندازیارێك له كۆمپانیای گووگڵ، زمانی كوردیی ناوه‌ندیمان به‌رز كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ژێر زمانه سه‌رچاوه نزمه‌كاندا ده‌ربازی بێت له تۆڕی ئینته‌رنێت. زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار داتام خستووه‌ته سیستمی گووگڵه‌وه، پله‌ی دووه‌می جیهانم به‌ده‌ست هێناوه له ڕاساندنی وه‌رگێڕان و پله‌ی چواره‌م له به‌شی وه‌رگێڕان له سه‌رانسه‌ری دنیا، زمانی كوردیی ناوه‌ندی له وه‌رگێڕی گووگڵ له ژێر تاقیكاریدا و له كاتی وه‌رگێڕان چوار وه‌رگێڕانت پێ ده‌دات، گووگڵ ده‌یه‌وێ یه‌كێك له‌و وه‌رگێڕانانه جێگیر بكات، له‌گه‌ڵ یه‌ك شێوازی ڕێنووسیی یه‌كگرتوو بۆ هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان".
ئاشكرای كرد، "زمانی كوردیی ناوه‌ندی له ژێر ناوی پێنج زماندا به كاتی كار ده‌كات له زمانی كوردیی ناوه‌ندییه‌وه بۆ 109 زمان، به‌ڵام له زمانه‌كانی تر بۆ كوردیی ناوه‌ندی، ئێسته له ژێر تاقیكاریدایه و دوای تاقیكاری ده‌بێته فه‌رمی و ڕاسته‌وخۆ ده‌چێته پاڵ 109 زمان، پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت زمانی كوردیی ناوه‌ندی ببێته له‌و 10 زمانه كه به سه‌ركه‌وتووترین شێوه كاری بۆ كراوه".
بۆكان حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د جاف له دایكبووی ساڵی 1991ـه، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كه‌لۆریۆس له زمانی ئینگلیزی له ساڵی 2014یه، له به‌شی كۆمه‌ڵگه‌ی گووگڵ و گووگڵ كراودسۆرس له عێراقدا، له‌لایه‌ن كۆمپانیای گووگڵه‌وه تا ئێسته زیاتر له یه‌ك ملیۆن وشه و ڕسته به زمانی كوردیی ناوه‌ندی زیاد كردووه بۆ به‌شی وه‌رگێڕانی كۆمپانیای گووگڵ، بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بكه‌وێته كار.