له پێشهاتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوی بازاڕی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا، ئه‌ستێره‌یه‌كی ریال مه‌درید له پێوه‌ندیكردن به یانه‌ی بارسێلۆنا نزیك بووه‌ته‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانی به‌رنامه‌ی ئێلچرینگیتۆی ته‌له‌ڤزیۆنی له ئیسپانیا، ئیسكۆی یاریزانی ناوه‌ڕاستی ریال مه‌درید، له پێوه‌ندیكردن به یانه‌ی بارسێلۆنا نزیك بووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، له رۆژانی رابردوو چاڤی هێرناندێزی راهێنه‌ری بارسێلۆنا له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی بۆ بارسێلۆنا، گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئیسكۆ كردووه.
گرێبه‌ستی ئیسكۆ هاوینی داهاتوو له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید كۆتایی دێت، تا ئێسته هیچ گفتوگۆیه‌كیش بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نییه.
به‌رنامه‌كه ئاشكرای كردووه، رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی هه‌یه، كه ئیسكۆ له هاوینی داهاتوو روو بكاته بارسێلۆنا.
راپۆرته هه‌واڵه‌كان له‌م دواییه باسی ئه‌وه‌یان كرد، ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت له مێركاتۆی ئه‌م زستانه‌دا ئیسكۆ به‌ڕێ بكات، بۆ ئه‌مه‌ش یاریزانه‌كه بۆ چه‌ند یانه‌یه‌ك خرایه‌ڕوو، به‌ڵام هێشته هیچ یانه‌یه‌ك داوای یاریزانه‌كه‌ی نه‌كردووه.
ئیسكۆ له‌م وه‌رزه‌دا له 10 یارییدا به‌شداریی كردووه و ته‌نیا 195 خوله‌ك یاریی كردووه، گۆڵێكیشی كردووه.
جێی ئاماژه‌یه له مێژووی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له نێوان ریال مه‌درید و بارسێلۆنا، گواستنه‌وه‌ی هه‌ر یاریزانێك له نێوان ئه‌م دوو یانه‌یه‌دا، كاردانه‌وه و مشتومڕی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه، ته‌نانه‌ت هه‌ر یاریزانێك له نێوان ئه‌م دوو یانه‌یه بگوازرێته‌وه، به "ناپاك" ناوزه‌د ده‌كرێت.