نازدار جزیری هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆشی كورد، نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری تایبه‌ت به‌خۆی به‌شێوه‌ی كلیپ، له كه‌ناڵی یوتیوبه‌كه‌ی به‌ناوى "خۆشمدەوێی" بە شێوەزاری سۆرانی بڵاو کردەوە، بەڵام به‌دڵى هه‌وادارانى نه‌بووه و به‌هۆیه‌وه كه‌مترین بینه‌رى هه‌بووه.
گۆرانیبێژ نازدار جزیری له كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له یوتیوب نوێترین به‌رهه‌می به‌ناوی "خۆشمده‌وێی" بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌ی داوه، "بەرهەمەكه لە تێکستی ئاراس گابایی و ئەفشین شوکرییە، هاوكات ئاواز و ئەرێنجیشی لەلایەن ئەفشین شوکری بۆ ئه‌نجام دراوە، کاری میکس و ماسترینگی لەلایەن سیاماک فەقێ زادە كراوه، كلیپه‌كه كارى وێنەگرتن و دەرهێنانی ئەلند کابانە".
چیرۆكی كلیپه‌كه نازدار بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی ئاماده كردووه، وه‌ڵامی ئه‌و بڵاوكراوانه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌داته‌وه كه ماوه‌یه‌كه تایبه‌ت بۆ نازداری ده‌نووسێت، ئه‌ویش ده‌یه‌وێ له به‌رهه‌مێكی هونه‌ری پێی بڵێت "خۆشمده‌وێی".
نازدار جزیری ساڵی 1987 له شاری جزیری بۆتان له باكوری كوردستان له دایك بووه، ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵ بووه كه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی كوردستانی به‌جێهێشتووه و چووه‌ته ئه‌ڵمانیا، له بواری هونه‌ریدا ناوێكی پرشنگداری ژنانه و خاوه‌نی چه‌ندان گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، ساڵی 2012 هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژی دهۆكی "ڕایبین" كردووه و كچێكی هه‌یه به ناوی "كانی". دوا به‌رهه‌می ئه‌و هونه‌رمه‌نده ساڵی ڕابردوو بوو به‌ناوی "ھهویێ" كه له یوتیوب زیاتر 194 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووە.