له بانگه‌وازێكی كۆنفیدراسیۆنی ره‌وه‌ندی كوردستانی هاتووه، كه بۆ یه‌كه‌مین جار توانیویانه كوردانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان و رووسیا و قه‌وقاز، له ژێر ئاڵای كوردستان كۆ بكه‌نه‌وه.
له ڕاگه‌یاندراوێكی كۆنفیدراسیۆنی ره‌وه‌ندی كوردستانی هاتووه، به مه‌به‌ستی یه‌كخستنی گوتاری هاوبه‌ش و یه‌كده‌نگی و ته‌بایی ریزه‌كانی كوردانی تاراوگه، ناوه‌ند و كۆمه‌ڵه و فیدراسیۆنه‌كانی ئه‌ندام، یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی كۆنفیدراسیۆنی ره‌وه‌ندی كوردستانی له چوار بۆ شه‌شی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی پێشوو، له هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی به‌ڕێوه برد.
وه‌ك له به‌شێكى تردا ده‌ڵێن، كۆنگره توانی بۆ یه‌كه‌مین جار كوردانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان و رووسیا و قه‌وقاز، له ژێر ئاڵای كوردستان و له كوردستانێكی ئازاد‌دا كۆ بكاته‌وه، بڕیاریدا، ده‌رگای هاوكاری، دیالۆگ، هاوئاهه‌نگی و ته‌بایی به رووی هه‌موو ئه‌و رێكخراو، كۆمه‌ڵه، فیدراسیۆن، كه‌سایه‌تییه نیشتیمانی و دڵسۆزانه‌دا واڵا بكات، به مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له ژێر چه‌تری ئاڵای كوردستاندا، بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی ره‌وه‌ندی كوردستانی و دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان، ببینه پردێكی پته‌وی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ نیشتیمان‌دا.
باسیان له‌وه كردووه كه كۆنفیدراسیۆنی ره‌وه‌ندی كوردستانی ئه‌م كارانه ده‌كات بۆ:
یه‌كه‌م: كار و خه‌باتی ڕژد بۆ خۆ رێكخستن و كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو دڵسۆز و وڵات پارێزانی تاراوگه.
دووه‌م: رێكخستنی كار و چالاكییه‌كانمان له چوارچێوه‌ی یاسا و رێساكانی ئه‌و وڵاتانه‌ی تێیدا ده‌ژین دوور له هه‌ر كارێكی دژ به یاسا.
سێیه‌م: هاندانی گه‌نجانمان بۆ خوێندن و خۆپێگه‌یاندن، دانانی میكانیزمی گونجاو بۆ فێركردنی منداڵانمان به زمان و كولتوور و دیرۆكی گه‌له‌كه‌مان.
چواره‌م: درووستكردنی پێوه‌ندی دۆستانه له‌گه‌ڵ ره‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌كانی تر.
پێنجه‌م: هه‌وڵدانی رژد بۆ به ده‌ستهێنانی زۆرترین دۆست بۆ گه‌له‌كه‌مان، به مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنی له به جینۆسایدناساندن و ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌رهه‌ق به گه‌لی كوردستان ئه‌نجام دراون.
شه‌شه‌م: پشتیوانی كردنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی قه‌واره سیاسیی و ده‌ستوورییه‌كه‌ی.