کۆمپانیای لێگزس لە پێشانگا تایبەتییەکانی لە ژاپۆن تازەترین مۆدێلی ''LX600''ی 2022ی بە پێنج شێواز کە هەر یەکییان خاوەن تایبەتمەندی جیاوازن نمایش کرد.
ماڵپەڕی ''
caranddriver'' ئەوەی خستە روو کە لێگزس ''LX600'' کە هاوشانگی ''لاند کروزەر''ی تۆیۆتا رکابەری دەکات گۆڕانکاری تەواو لە دیزاینی دەرەوەیدا کراوە، ئەمە جگە لەوەی بە پێنج شێواز بەرهەمهێنراوە و هەر دانەیەکیان خاوەن تایبەتمەندی خۆیانن، ئەوانیش بریتین لە ''بەیس (ئاسایی)، پریمیەم، لۆگژوری و ئۆڵتڕا لۆگژوری'' کە نرخەکانیشیان لە 88 هەزار دۆلارەوە دەست پێ دەکات تا 127 هەزار دۆلاری ئەمەریکی.
لێگزسی 2022 سەرسووڕهێنەرە
ماڵپەڕەکە ئەوەیشی ئاشکرا کرد، ئەوەی هەوادارانی سەرسام کردووە جۆری ''ئۆڵتڕا لۆگژور''ییە، ئەویش بەهۆی تایبەتمەندی و بۆدییە گەورەکەی کە خاوەنی سێ بەشە ''بەشی شۆفێر و سەرنشینی پێشەوە، بەشی ناوەڕاست و بەشی دواوە کە ئەویش شوێنی دانیشتنی سەرنشین و هەڵگرتنی کەلوپەلیشی هەیە'' بەشێوەیەکی گشتی بۆ سەرنشین حەوت شوێنی دانیشتن هەیە ئەمە بێجگە لە شۆفێر.
سەرەڕای گرانی نرخەکەی کە بە 127 هەزار و 345 دۆلارە، بەڵام خەڵکی زۆر داوایان لەسەرە، تایبەتمەندی ئەم ئۆتۆمبێلەیش بریتییە لە، بزوێنەری دەبڵ تۆربۆی 3.4 لیتری، شەش پستۆن کە هێزی 409 ئەسپی هەیە، سیستمی فۆر ویڵ دراڤی بۆ دانراوە، ئەمەیش وای کردووە خەڵکی زۆر داوایان لەسەربێت.
لێگزس یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتییه ناوازه‌كان، لیگزس كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه و له ساڵی 1898 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی پیاوێكی بازرگان به‌ناوی "ئیجی تۆیۆدا" كه ئێسته ئۆفیسی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته "ناگۆیا" له ژاپۆن و یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كان كه مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می به‌هێز ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه.