ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو سێرگی لاڤرۆڤی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له لێدوانێكدا هانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتی له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات دا كه گفتوگۆ و دانوستاندن له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئه‌سه‌د بكه‌ن، ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، كه ناكرێ چاو له ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان له عێراق بكه‌ن و هه‌رێمێكی فیدڕاڵی بۆ كورد له سووریا بوونی هه‌بێت، چونكه دۆخی عێراق و سووریا جیاوازه، به‌رپرسێكی په‌یه‌ده‌یش دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌وان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د ئاماده‌ن، به‌ڵام حكوومه‌تی دیمه‌شق بۆ گفتوگۆ ئاماده نییه.
سه‌ما به‌كداش گوته‌بێژ به ناوی پارتی یه‌كێتیی دیموكرات "په‌یه‌ده" كه به لقی په‌كه‌كه له سووریا تۆمه‌تبار ده‌كرێ، له لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید" ڕای گه‌یاند، ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین گفتوگۆ له‌گه‌ڵ دیمه‌شق بكه‌ین و ده‌زانین چاره‌سه‌ر لای حكوومه‌تی ناوه‌نده، بۆیه زۆر هه‌وڵی دانوستاندن و دانیشتمان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ داوه، به‌ڵام ڕژێم تا ئێسته ئاماده نییه بۆ گفتوگۆ، بۆیه داوا له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ده‌كه‌ین، كه هانی ڕژێم بده‌ن و باوه‌ڕی پێ بهێنن، تا له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دابنیشین و گفتوگۆ بكه‌ین.
كوردانی سووریا چه‌ندان ده‌یه‌یه خه‌بات ده‌كه‌ن
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌رێمێكی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی عێراق بۆ كورد له سووریا دروست بكرێ، گوته‌بێژی په‌یه‌ده گوتی، ئێمه مافمان هه‌یه سوود له ئه‌زموونی هه‌موو شوێنێك وه‌ربگرین، به‌ڵام سووریا جیاوازه له عێراق و دیمه‌شقیش به‌غدا نییه، ڕوانینی ئێمه‌یش بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی سووریا جیاوازه، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك داهاتووی سووریا وه‌ك ئه‌وه‌ی عێراق نابێت. قسه‌كانی گوته‌بێژی په‌یه‌ده به‌و مانایه دێت، كه ئه‌وان نایانه‌وێ هه‌رێمێكی فیدڕاڵی له چوارچێوه‌ی سووریا بۆ كورد بوونی هه‌بێت، به‌ڵكو هه‌وڵی سازشكردنی ته‌واوه‌تی بۆ حكوومه‌تی ئه‌سه‌د ده‌ده‌ن و دووباره دۆخی كورد بۆ پێش 2011 ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه سلێمان ئۆسۆ سكرتێری پارتی یه‌كێتی كورد له سووریا كه یه‌كێكه له حزبه‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا "ئه‌نه‌كه‌سه" بۆ ڕۆژنامه‌كه گوتی، لێدوانه‌كانی لاڤرۆڤ باشن، زۆر گرنگه كه سوود له مێژووی خه‌باتی كورد له عێراق وه‌ربگرین و به‌هه‌مانشێوه مافه‌كانی كورد له سووریا ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، كورده‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا دوای ڕووخانی ڕژێم ڕێككه‌وتن تا سیسته‌مێكی فیدڕاڵی له وڵات دابمه‌زرێت، هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك ناوچه‌یه‌كی فیدڕاڵی له چوارچێوه‌ی عێراق بوونی هه‌بێت، ئه‌مه ئه‌زموونێكی زۆرباشه و ده‌توانین له سووریایش هه‌مان شت دووباره بكه‌ینه‌وه، چونكه دووباره سووریا داده‌ڕێژرێته‌وه و ده‌ستوورێكی نوێ داده‌نرێ، پێویسته ئه‌مانه جێگیر بكه‌ین.
زیاتر گوتی، كوردانی سووریا چه‌ندان ده‌یه‌یه خه‌بات ده‌كه‌ن، بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانیان، له‌و ڕێگه‌یش تووشی زۆرترین زیان و سزا و ڕه‌گه‌زپه‌رستی و سته‌می شۆڤێنییه‌كان بوونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ سه‌ردانی شۆڕشی ئازادی و گێڕامه‌وه‌ی كه‌رامه‌ت بۆ سوورییه‌كان، كورد به شیوه‌یه‌كی ئاشتیانه چووه نێو شۆڕشه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به سته‌م و تاكڕۆیی بهێنێت و سیسته‌مێكی دیموكراتی فیدڕاڵی له سووریای نوێ بچه‌سپێنرێت، كه ڕێز له ئیراده‌ی خه‌ڵكی سووریا بگرێ و كه‌رامه‌تیان بپارێزێ و مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیش ده‌سته‌به‌ر بكرێت، له نێویشیان دا گه‌لی كورد.
له‌باره‌ی دانوستاندنكردنیش له‌گه‌ڵ ڕژێم سلێمان ئۆسۆ گوتی، ئه‌نه‌كه‌سه پشتگیری ئه‌و هه‌وڵه‌ی كردووه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و له چوارچێوه‌ی دانوستاندنه‌كانی جنێڤ، نه‌ك به ته‌نیا و به نهێنی، چونكه ئه‌مه گره‌نتی له‌گه‌ڵ نابێ و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له گفتوگۆكان سه‌رپه‌رشتیار و شایه‌تحاڵ نابێت، كه دواجار له‌وانه‌یه پاش ئارامبوونه‌وه‌ی دۆخی سووریا، ڕژێم جارێكی تر له به‌ڵێنه‌كانی په‌شیمان ببێته‌وه و دۆخه‌كه بگه‌ڕێته‌وه خاڵی سه‌ره‌تا.
ڕۆژی هه‌ینی سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له لێدوانێكدا دووپاتی كرده‌وه، كه گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموونی كورده‌كانی عێراق بۆ سووریا گرنگه و ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، كه دوو ساڵ پێش ئێسته له‌میانه‌ی سه‌ردانی بۆ هه‌ولێر هه‌وڵیداوه كه كورده‌كانی سووریا و عێراق له‌یه‌كتر نزیك بكاته‌وه، تا ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان له عێراق به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه بۆ سووریا بگوێزرێته‌وه و كورده‌كانی سووریایش ناوچه‌یه‌كی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییان هه‌بێت و خۆیان ناوچه‌كانیان به‌ڕێوه ببه‌ن.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی لاڤرۆڤ گوتی، پرسی كورد یه‌كێكه له گرفته‌كانی به‌رده‌م ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی سووریا، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته به ته‌واوی هه‌نگاوی بۆ بنرێت و چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام له‌و نێوه‌نده‌دا پێویسته كورده‌كانیش به یه‌كگرتوویی به‌شداری له دانوستاندنه‌كان بكه‌ن و نه‌ك به‌شێكیان له‌گه‌ڵ دانوستاندن بن و به‌شێكی تریشیان له ژێر كاریگه‌ری ئه‌مه‌ریكا ساردی بنوێنن و كه‌مته‌رخه‌می بكه‌ن، پێویسته هه‌وڵی ڕژد و یه‌كلاكه‌ره‌وه به‌و ئاراسته‌یه بوونی هه‌بێت، تا به خێرایی به ئه‌نجام بگه‌ین.