دوای دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی خولی نوێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی كات بقۆزنه‌وه، دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی وه‌ستاند، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش كه له میلیشیاكان و حزبه‌كانی نزیك له ئێران پێكهاتووه، له‌لایه‌كه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه هه‌وڵی نزیكبوونه‌وه له سه‌در و یه‌كخستنه‌وه‌ی ناوماڵی شیعه ده‌ده‌ن، له‌لایه‌كی تریش گرووپه میلیشیاكان به‌رده‌وامن له هێرش و دروستكردنی ئاڵۆزی، ئه‌مه‌یش به مانای ئه‌وه دێ، كه ئه‌وان له یه‌ك كاتدا هه‌م زمانی توندوتیژی و دایه‌لۆگ به‌كارده‌هێنن، تا بتوانن سه‌در ناچار بكه‌ن، بچێته ژێر باری داواكانیانه‌وه و ده‌سبه‌رداری حكوومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی بێت.
شه‌وی ڕابردوو هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له نه‌جه‌ف سه‌ردانی موقته‌دا سه‌دری ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در و براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن كرد، به‌و ئامانجه‌ی كه ڕازی بكات، حكوومه‌تێكی نیشتمانی بنكه فره‌وان دابمه‌زرێنرێت، به‌ڵام دوای ته‌واوبوونی دیداره‌كه، سه‌در له تویتێكدا دووپاتی كرده‌وه، كه حكوومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی ده‌وێ، كه سه‌ر به ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا نه‌بێت.
له به‌رانبه‌ریش دا چوارچیوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دووپاتی كرده‌وه، كه هه‌وڵ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ماهه‌نگی حكوومه‌تی داهاتوو پێكبهێنن، واته حكوومه‌تی نیشتمانی و بنكه فره‌وان، نه‌ك زۆرینه‌ی نیشتمانی.
به‌در زیادی په‌رله‌مانتاری ڕه‌وتی سه‌در له‌وباره‌وه گوتی، ده‌رگه‌ی ماڵه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در بۆ هه‌مووان هه‌میشه كراوه‌یه و هیچ گرفتێك له‌وه‌دا نییه، به‌ڵام بۆ نووری مالیكی و هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی هێلی سوور دانراوه و سه‌در ئاماده نییه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بكات، ئه‌مه‌یش وایكردووه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مالیكی به سه‌رۆكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌ژمار ده‌كرێت، كه‌چی له‌بری خۆی هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تحی ڕه‌وانه‌ی لای موقته‌دا سه‌در كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان دیداره‌كه‌ی سه‌در و عامری دوو سه‌عاتی خایاندووه، كه هه‌ردوو لا به چڕی گفتوگۆیان كردووه، به‌ڵام سه‌در داواكه‌ی عامری ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، كه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا كۆ ببێته‌وه و سووریش بووه له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی، سه‌در لاری له‌وه نه‌بووه كه هه‌ر لایه‌نێكی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بچێته ڕیزی ئه‌وه‌وه و به‌شداری له حكوومه‌ت بكات، به‌ڵام ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه كه له‌گه‌ڵ مالیكی و هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا بچێته ناو حكوومه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵی باڵی سیاسی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا باڵی میلیشیاكان له‌و به‌ره‌یه به‌رده‌وامن له نانه‌وه‌ی توندوتیژی و هێرش و په‌لاماره‌كانیان و ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌یش هێرش و په‌لاماره‌كانیان چڕ بووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌یش بووه‌ته مایه‌ی پشێوی و ئاڵۆزی، بۆیه هه‌مووان داوای چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش و میانڕۆ ده‌كه‌ن، تا كۆتایی به‌و كێشانه بهێنرێت.
پێنجشه‌می ڕابردوو باڵوێزخانه‌ی
ئه‌مه‌ریكا به مووشه‌كی كاتیۆشا هێرشی كرایه سه‌ر، شه‌وی ڕابردوویش به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراو هه‌وڵی هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی به‌له‌د له پارێزگه‌ی سه‌ڵاحه‌دین درا، به‌ڵام سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی توانیان هێرشه‌كه تێكبشكێنن و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان بخه‌نه خواره‌وه.
پێشتریش هه‌ریه‌ك له بنكه‌ی سه‌ربازی ڤیكتۆریا له نێو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا و بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگه‌ی ئه‌نبار كه ڕاوێژكارانی ئه‌مه‌ریكا تێیدا جێگیرین و مه‌شق و ڕاوێژ به هێزه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن، هێرشیان كرایه‌سه‌ر، به‌ڵام هیچ زیانێكی لێ نه‌كه‌وته‌وه. جیا له‌وه‌یش كه باره‌گه‌ی حزبی و ماڵی په‌رله‌مانتارێكیش دوای دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر و زیانی مادی زۆریان پێگه‌یه‌نراوه.
به‌رپرسێكی حكوومی له‌وباره‌وه به ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید"ی ڕاگه‌یاند، دۆخه‌كه به‌ره‌و مه‌ترسی زیاتر ده‌ڕوات، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی هێرشه‌كان له به ئامانجگرتنی بنكه سه‌ربازییه‌كانه‌وه بۆ باره‌گه‌ی حزبی گۆڕاون، ئه‌و باره‌گه‌یانه نه سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی و نه هێزیان هه‌یه، واته خه‌ڵكی مه‌ده‌نین و سیاسه‌ت ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌یش پێشهاتێكی نوێ و مه‌ترسیداره به ئاراسته‌ی به ئامانجگرتنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و سڤیل.
زیاتر گوتی، هه‌رچه‌نده هێزه فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌ت دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه به هێزه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌وڵانه ده‌بنه‌وه و ڕێناده‌ن كه ئاسایشی وڵات بشێوێنرێت، به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسه دووپاتی كرده‌وه، كه حكوومه‌ت ته‌نیا ده‌توانێ ڕێوشوێنه‌كان توند بكات و توانای به‌رگری و پاسه‌وانیكردن زیاد بكات، هیچ ده‌سه‌ڵاتی نییه كه په‌لاماری بكه‌رانی ئه‌و هێرشانه بدات و كۆتاییان پێ بهێنێت، ئه‌مه چه‌ند ساڵێكه ئه‌و دۆخه به‌رده‌وامی هه‌یه و حكوومه‌ته‌كان نه‌یانتوانیوه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕیشه‌كێشی ئه‌و دیارده‌یه بكه‌ن، ئه‌مه‌یش به‌و مانایه دێ، كه حكوومه‌ت له دۆخی به‌رگریكردندایه و میلیشیاكانیش هیچ ترسی كاردانه‌وه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی حكوومه‌تیان نییه، بۆیه به‌رده‌وام ده‌بن و زیاتر هه‌وڵه‌كانیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێی نانه‌وه‌ی پشێوی و ئاژاوه و هێرشی مووشه‌كی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هه‌ژموونی خۆیان بسه‌پێنن و خواستی خۆیان له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق بهێننه دی.