فەرامۆشكردنی ئەو نیشانانە مەترسیدارە

:: PM:08:12:16/01/2022 ‌

زۆرینەی حاڵەتە نەخۆشییەكان نیشانەی خۆیان هەیە، هەندێك لە نیشانەكان تێكهەڵكێشە یان حاڵەت هەیە هیچ نیشانەیەكی دەرناكەوێت، كێشەكە ئەوەیە هەندێك لەو نەخۆشیانە مەترسیدارن، ئەگەر زوو دەستنیشان بكرێن، چارەسەریان ئاسانترە و رەنگە ئاشكرابوونیان لە قۆناغێكی دواكەوتوو سوودی نەبێت، وەك شێرپەنجە.

رەنگە هەر لەگەڵ بیستنی ناوی شێرپەنجە بەهەموو جۆرەكانییەوە، مرۆڤ ورەی بڕووخێ و لە ژیان بێ هیوا بێت، بەڵام وەك هەر نەخۆشییەك ئەگەری هەیە مرۆڤ لە كات و تەمەن و رەگەزی جیاواز تووشی ببێت، بەتایبەتی كە هۆكارەكەی بە وردی دیار نییە، بەڵام هەر دەبێت زوو ئاشكرا بكرێت، بۆ ئەوەی لە رێگەی ئەو چارەسەریانەی هەن، هەوڵ بدرێ چارەسەری بەردەست بكرێت.
لە حاڵەتی تووشبوون بە شێرپەنجە بێ هۆكار تا دووبارە دەبێتەوە، بەتایبەتی لە شەوان
هەندێك نیشانە هەن پێویستە فەرامۆش نەكرێت و ئەگەر مرۆڤ لە خۆی یان لە كەسێكی نزیكی هەستی پێ كرد، پەنا بۆ پزیشكی شارەزا و پشكنین ببات، لەوانە:

*لەدەستدانی كێش بەبێ هۆكار، نیشانەیەكی باوی تووشبووانی شێرپەنجەیە و رەنگە یەكەم نیشانەی بینراوی تووشبوون بێت، كاتێك دەركەوتووە 49%ی ئەوانەی تووشبوونیان بە شێرپەنجە لە ئەمەریكا ئاشكرا بووە، ئەو كێشەیان هەبووە.

*زۆر ماندووبوون، ئەو ماندووبوونەی بەهۆی شێرپەنجەوە دروست دەبێت لە ماندووبوونی ئاسایی ناچێت، چونكە بە حەسانەوەیش لاناچێت، ئەوەیش نیشانەیەكی زووی تووشبوونە، لەپاڵ زەحمەتی لەوخەوهەستانی بەیانیان. 

*تا، دەكرێ تا نیشانەی سەرمابوون یان ئینفلەوەنزایش بێت، بەڵام لەگەڵ نەمانی هۆكارەكەی نامێنێت، كەچی لە حاڵەتی تووشبوون بە شێرپەنجە، بێ هۆكار تا دووبارە دەبێتەوە، بەتایبەتی لە شەوان.

*ئازار، لە حاڵەتی گرێی سەر تووشبوو بە بەردەوام سەرئێشەی هەیە، تەنانەت بە چارەسەرییەكانیش سووك نابێت، بۆیە ئازاریش نیشانەیەكی تری شێرپەنجەیە.

*گۆڕانكاری لە پێست، ئەگەر هەستت بە بوونی نیشانە و حاڵەتی نائاسایی لە پێستت كرد، وەك زیادە گۆشت یان زەردهەڵگەڕانی چاو و پەنجەكان، ئەوە پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت، رەنگە نیشانەیەكی تووشبوون بێت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل