كۆمپانیای هیۆندای ڕای گه‌یاند، 26 هه‌زار و 413 ئۆتۆمبێل له جۆری ''سۆناتا و ئێلینترای 2020 له‌گه‌ڵ سانتافی 2021''یان ته‌نیا له‌به‌ر كێشه له جێگیری جامی پێشه‌وه، له بازاڕ كشاندووه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕی ''
caranddriver'' بابه‌ته‌كه‌ی ئاشكرا كردووه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نیشتمانی بۆ سه‌لامه‌تی لێخوڕین ''NHTSA''، كۆمپانیای هیۆندای ڕاسپاردووه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ی دیاری كراوه كه ڕێژه‌كه‌ی 26 هه‌زار و 413 ئۆتۆمبێله و ده‌بێ چاره‌سه‌ریش بكرێن، دواتریش قه‌ره‌بووی ئه‌و خه‌ڵكه بكرێته‌وه كه زیانمه‌ند بوون.
کۆمپانیاکە بڕیاری داوە قەرەبووی هاووڵاتییان بکاتەوە
كێشه‌كه ته‌نیا له نا جێگیری جامه‌كانی پێشه‌وه‌یه كه لێ ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی نه‌مانی یه‌كێك له گرنگترین مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی، به‌تایبه‌ت له‌م وه‌رزه‌دا كه باران و به‌فرێكی زۆر ده‌بارێت، بۆیه كۆمپانیاكه بڕیاری داوه كه ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له بازاڕه‌كان بكشێنێته‌وه تا چاره‌سه‌ریان ده‌كات.
هیۆندا كۆمپانیایه‌كی كۆریای باشووره بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه كه ئۆفیسی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته پایته‌ختی كۆریای باشوور "سیئۆل"، هۆندا له ساڵی 1947 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی "چه‌نگ جو یونگ" كه ئێسته كۆمپانیای هیۆندا به یه‌كێك له به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكان داده‌نرێت له دنیادا.