له زانستی جیولۆجی له زووه‌وه ئه‌وه سه‌لمێنراوه، كه ناخ و كرۆكی زه‌وی تۆپه‌ڵێكی گه‌وره‌ی ئاگر و بوركانه و پله‌ی گه‌رمی ده‌گاته ده‌یان هه‌زار پله‌ی سیلیزی، ئه‌مه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ر ڕووی خاك هه‌رچه‌ند به‌سته‌ڵه‌ك و سههۆڵبهندانیش بێ، به گوێره‌ی كات ده‌توێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناخ و كرۆكی زه‌وی سارد ببێته‌وه و بیبه‌ستێ، ئه‌وا كاریگه‌ری ئه‌و گۆڕانه گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ڕووی ده‌ره‌وه‌ی گۆی زه‌وی كه ئێمه له‌سه‌ری ده‌ژین چی ده‌بێت؟
زانایان
لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆریان له‌وباره‌وه كردووه و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئێسته ساردبوون یان نزمبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ناخی گۆی زه‌وی ورده ورده به‌رز ده‌بێته‌وه، واته ئه‌و گه‌رمی و گوڕه به‌تینه‌ی ناواخنی گۆی زه‌وی ورده ورده كاڵ ده‌بێته‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌یه له چه‌ند هه‌زار ساڵی ڕابردوو به ته‌واوی بیبه‌ستێت، توێژینه‌وه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه مێژووی دروستبوونی زه‌وی بۆ چوار ملیۆن و 500 هه‌زار ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌و كاتهوهیش ناواخنی زه‌وی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌رخۆ ورده ورده پله‌ی گه‌رمی نزم بووه‌ته‌وه و به‌ره‌و ساردبوون هه‌نگاوی ناوه، به‌ڵام ئێسته ئه‌و له‌سه‌رخۆیی و هێورییه‌ی نه‌ماوه و به شێوه‌یه‌كی خێرا پله‌ی گه‌رمی كرۆكی زه‌وی ڕوو له كه‌مبوونه‌وه ده‌كات، ئه‌مه‌یش به بڕوای زانایان كاره‌ساتێكی گه‌وره به دوای خۆیدا ده‌هێنێت و به ته‌واوی ژیان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه له‌ناو ده‌بات.
بووه‌ته گه‌وره‌ترین یارمه‌تیده‌ر تا ژیان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه گونجاو بێت
له ئه‌نجامی به‌رزی پله‌ی گه‌رمی له ناخی زه‌وی و به‌رزی پله‌ی ساردی له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی، ئه‌مه بووه‌ته گه‌وره‌ترین یارمه‌تیده‌ر تا ژیان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه گونجاو بێت، به دڵنیاییه‌وه پله‌ی گه‌رمی سه‌ر ڕووی زه‌وی به به‌راورد به ناخی زه‌وی، زۆر نزمه و زۆریش ساردتره، به‌ڵام ئێسته دۆخه‌كه به‌ره‌و پێچه‌وانه‌بوون هه‌نگاو ده‌نێت، ناخی زه‌وی به‌ره‌و ساردبوون و نزمبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی هه‌نگاو ده‌نێ و سه‌ر ڕووی زه‌ویش پله‌ی گه‌رمی تێدا به‌رز ده‌بێته‌وه و گه‌رمتر ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر زه‌وی ناخی زۆر گه‌رم و ده‌ره‌وه‌ی زۆر سارد نه‌بووایه، به هیچ شێوه‌یه‌ك مرۆڤ نه‌یده‌توانی له‌سه‌ری بژیت، چونكه ئه‌مه نهێنی دروستبوونی ژیانه له‌سه‌ر زه‌وی، چونكه ئه‌و گه‌رمییه به‌رزه‌ی له ناخی زه‌وی هه‌یه، بووه‌ته هۆی چالاكی چینه جیاوازه‌كانی پێكهێنه‌ری گۆی زه‌وی، گه‌رمكردنی چینه‌كان و تا گه‌یشتن به ڕووی زه‌وی، كه گه‌رمییه‌كی ئاسایی و بێ كێشه له خاكه‌وه ده‌رده‌دات، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌ك و به‌فر و سه‌هۆڵبه‌ندانه‌كان، به‌مشێوه‌یه مرۆڤ ده‌توانێ له‌سه‌ر زه‌وی بژی و ڕووه‌ك و دره‌خته‌كان گه‌شه بكه‌ن و گیانه‌وه‌رانیش به زیندوویی بمێننه‌وه و ده‌ستخستنی ئاو بۆ هه‌موو پێویستییه‌كان زۆر قورس و ئه‌سته‌م ده‌بوو، ئه‌گه‌ر به‌راوردی هێلی كه‌مه‌ره‌ی زه‌مین یان ناوه‌ڕاستی زه‌وی به هه‌ردوو جه‌مسه‌ری باكور و باشووری گۆی زه‌وی بكه‌ین، به ته‌واوی ئه‌و ڕاستییه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه، له جه‌مسه‌ره‌كان جیهانێكی ته‌واو داپۆشراوه له شاخی به‌فرین و ژیان تێیدا زۆر قورس و ئه‌سته‌مه، ژماره‌یه‌كی كه‌می گیانه‌وه‌ره‌كان ده‌توانن تێیدا بژین و بمێننه‌وه، كه‌واته به‌رزی پله‌ی گه‌رمی ناخی زه‌وی زۆر گرنگ و به‌سووده، بۆ به‌رده‌وامیدان به ژیان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مه پێچه‌وانه ببێته‌وه، واته ناخی زه‌وی سارد ببێ و سه‌ر ڕووی زه‌وی گه‌رم، ئه‌وا ئه‌و سووده‌ی نامێنێت و ژیان له‌سه‌ر زه‌وی كۆتایی دێت.
دۆزینه‌وه‌ی ژیان له‌سه‌ر ئه‌و دوو هه‌ساره‌یه ته‌واو قورس و پڕ له كێشه‌یه
هه‌ریه‌ك له هه‌ساره‌ی مه‌ریخ و عه‌تارد به‌هۆی ئه‌وه‌ی كرۆكهكهیان به‌سته‌ڵه‌كه، بۆیه دۆزینه‌وه‌ی ژیان له‌سه‌ر ئه‌و دوو هه‌ساره‌یه ته‌واو قورس و پڕ له كێشه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر زه‌ویش تووشی هه‌مان حاڵه‌ت ببێت، ئه‌وا به هیچ شێوه‌یه‌ك چیتر بۆ ژیان شیاو نابێت.
زانایان پێشتر له‌و بڕوایه‌دابوون، كه هه‌ر ساڵێك پله‌ی گه‌رمی ناخی زه‌وی 1.5 پله نزم ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئێسته ئه‌و ڕێژه‌یه به‌رز بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش له‌میانه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانای بواری هه‌ساره‌كان موتوهیكۆ مۆراكامی كه له زیورخی سویسرا ئه‌نجامی داوه، به ناردنی تیشكی لیزه‌ری بۆ ناخی زه‌وی و پێوانه‌كردنی پله گه‌رمییه‌كه‌ی، بۆیه ئه‌و زانایه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه پێكهاته‌ی زه‌وی به ته‌واوی له مه‌ریخ و عه‌تارد ده‌چێ و به‌ره‌و ساردبوون به‌شێوه‌یه‌كی خێرا هه‌نگاو ده‌نێت، كه ئه‌مه‌یش دینامیكییه‌تی چینه جیا جیاكانی پێكهێنه‌ری گۆی زه‌وی تێك ده‌دات و ده‌بێته هۆی له‌ناوچوونی ژیان.
مۆراكامی ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و گرفته نه‌دۆزینه‌وه ئه‌وا له چه‌ند هه‌زار ساڵی داهاتوو، زه‌وی هاوشێوه‌ی هه‌ساره‌ی عه‌تارد و مه‌ریخی لێ دێ و هیچ بوونه‌وه‌رێك ناتوانێ له‌سه‌ری بژیت، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته زانایانی ئێسته و نه‌وه‌كانی داهاتوو لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕ بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و گرفته مه‌زنه بكه‌ن.