ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی توركیا ساز ده‌كرێ و ماوه‌یه‌كیشه ململانێی نێوان حزبه‌كان له‌و وڵاته به چڕی ده‌ستی پێكردووه، به تایبه‌ت دوای جیابوونه‌وه‌ی داودئۆغلۆ و عه‌لی باباجان له ئاكپارتی و پێكهێنانی حزبی تر و ڕكابه‌ریكردنیان له‌گه‌ڵ حزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان، ئه‌و دووانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر له ده‌سته‌ی سه‌ركردایه‌تیی ئاكپارتی بوون، كاریگه‌ری و هه‌ژموونی پێشووی خۆیان به‌كارده‌هێنن، بۆ ده‌ستكێشانه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵ له ڕیزه‌كانی ئاكپارتی و چوونی كادر و ئه‌ندام و سه‌ركرده‌كانی حزبه‌كه بۆ ڕیزی حزبه نوێكانی ئه‌وان، ئه‌مه‌یش گرفتی گه‌وره‌ی بۆ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆماری ئێسته دروست كردووه، كه هه‌موو تواناكانی خۆی چڕكردووه‌ته‌وه، تا جارێكی تر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار بباته‌وه و له پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه.
له ماوه‌ی ڕابردوو نزیكه‌ی هه‌زار ئه‌ندام و كادر و سه‌ركرده‌ی ئاكپارتی له ویلایه‌تی ئایدن ده‌ستیان له ریزی حزبه‌كه كێشایه‌وه و ئه‌مه‌یش بووه‌ته دیارده‌یه‌كی به‌رده‌وام و ماوه ماوه له ناوچه جیا جیاكانی توركیا ڕوو ده‌دات، به‌وهۆیه‌وه كێشه و ئاڵۆزی له ناوخۆی حزبه‌كه به به‌رده‌وامی بوونی هه‌یه، ئه‌مه‌یش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی حزبه‌كه و سه‌ركۆماری توركیا و حكوومه‌ته‌كه‌ی، كۆمه‌ڵێك ته‌نگژه‌ی قورس و گه‌وره‌یان تووشی توركیا كردووه، كه به ته‌واوی خه‌ڵك به ده‌ستییه‌وه نیگه‌ران و ناڕازین.
چاودێران و شاره‌زایان له توركیا نایشارنه‌وه، كه جیا له ته‌نگژه‌كانی وڵات، نه‌مانی دیموكراسی له نێو پارتی داد و گه‌شه‌پێدان "ئاكپارتی" و كۆنتڕۆڵكردنی هه‌موو جومگه‌كانی حزب له‌لایه‌ن كه‌سانی نزیك له ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆماره‌وه، خه‌ڵكێكی زۆری له ڕیزی حزبه‌كه نیگه‌ران كردووه، گه‌یشتوونه‌ته دۆخێك كه به ته‌واوی هیوا و ئومێدیان له ده‌ستداوه، تا به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و دیموكراسیانه درێژه به خه‌بات و كاری سیاسی خۆیان له ڕیزی ئاكپارتی بده‌ن، چونكه به‌مشێوه‌یه جێگه‌یان نابێته‌وه و حزبه‌كه ڕۆژ دوای ڕۆژ به‌ره‌و تاكڕۆیی زیاتر هه‌نگاو ده‌نێ و كه‌سانی نزیك له سه‌ركۆمار توندتر كۆنتڕۆڵی حزبه‌كه له سه‌رجه‌م بواره‌كانه‌وه ده‌كه‌ن.
پێشتر ڕۆژنامه‌ی زه‌مانی توركی بڵاوی كرده‌وه، كه 872 كادر و ئه‌ندامی ئاكپارتی له ویلایه‌تی ئایدن به‌شێوه‌یه‌كی به كۆمه‌ڵ ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ل ئۆز ئه‌كمازلار به‌رپرسی لقی ژنانی ئاكپارتی له ویلایه‌ته‌كه كه له ڕیزی ده‌ست له‌كاركێشاوه‌كاندایه له‌وباره‌وه ئاشكرای كردووه، كه هۆی گرتنه‌به‌ری ئه‌و هه‌نگاوه‌یان بۆ شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی حزب و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان و كاركردنیان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ویلایه‌تی ئایدن ده‌كه‌وێته ئه‌وپه‌ڕی ڕۆژئاوای توركیا و ده‌ڕوانێته سه‌ر ده‌ریای مه‌ڕمه‌ڕه و ناوه‌ڕاسته‌وه و به مۆڵگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ده‌نگی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له هه‌ڵبژاردن هه‌ژمار كراوه و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوو ئاكپارتی براوه‌ی یه‌كه‌م و بێ ڕكابه‌ری ئه‌و ویلایه‌ته بووه، به‌ڵام ئێسته ڕیزه‌كانی ئه‌و حزبه له‌و ویلایه‌ته به‌ره‌و هه‌ڵوه‌رین هه‌نگاو ده‌نێن و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه له ماوه‌ی داهاتوو ده‌ستكێشانه‌وه‌ی تری به كۆمه‌ڵ له ڕیزی ئاكپارتی له‌و هه‌رێمه بێته ئاراوه.
ئه‌و ده‌ستكێشانه‌وانه دیارده‌یه‌كی نوێ نین له ڕیزی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه زۆر زیاتریش ببن
یاوز به‌در ڕۆژنامه‌نووسی توركی له‌وباره‌وه گوتی، ئه‌و ده‌ستكێشانه‌وانه دیارده‌یه‌كی نوێ نین له ڕیزی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه زۆر زیاتریش ببن، هاوكێشه‌كه‌یش به‌وشێوه‌یه ده‌بێت، كه هه‌رچه‌نده ته‌نگژه‌ی ئابووری له توركیا قووڵتر ببێته‌وه، ئه‌وا ڕیزه‌كانی ئاكپارتی زیاتر هه‌ڵده‌وه‌رێ و وێرانتر ده‌بێت، له به‌رانبه‌ریش دا ئه‌ردۆغان و كه‌سه نزیكه‌كانی ده‌یانه‌وێ سۆزی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی بۆ ڕاگرتنی خه‌ڵكی له ڕیزی حزبه‌كه به‌كاربهێنن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕه‌هه‌نده ئابوورییه‌كه به ته‌واوی ژیارییه و پێوه‌سته به مان و نه‌مان و هه‌ژاری و بێدارییه‌وه، بۆیه به‌كارهێنانی ئاینی و سۆزی نه‌ته‌وه‌یی دادی ئه‌و خه‌ڵكه نادات و له ڕیزی ئه‌و حزبه ده‌چنه ده‌ره‌وه.
زیاتر گوتی، ئه‌مه بووه‌ته ده‌رفه‌تێكی باش، هه‌ریه‌ك له ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ و عه‌لی باباجان و میرال ئه‌كشنه‌ر كه سه‌رۆكی سێ حزبی به‌رهه‌ڵستكاری ئه‌ردۆغان و حكوومه‌ته‌كه‌ین، پێگه و هه‌ژموونی پێشووی خۆیان به‌كارده‌هێنن، تا كاریگه‌ری زیاتر له‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانی حزبه‌كه دابنێن و له ڕیزی ئاكپارتی دووریان بخه‌نه‌وه و بیانبه‌نه ڕیزی حزبه‌كانی خۆیان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان تا ئێسته زیاتر له 40 په‌رله‌مانتاری ئاكپارتیش نیازی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ ده‌سبه‌رداربوون له ئاكپارتی، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی و له پشتی ده‌رگه‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی حزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن پێوه‌ندییان هه‌یه و ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه تا ڕیزه‌كانی ئاكپارتی جێ بهێڵن.
ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ ڕۆڵێكی میحوه‌ری گرنگ ده‌گێڕێ
له‌و نێوه‌نده‌دا ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ ڕۆڵێكی میحوه‌ری گرنگ ده‌گێڕێ، جیا له‌وه‌ی ده‌یه‌وێ زۆرترین ئه‌ندامان و سه‌ركرده‌كانی ئاكپارتی بباته ڕیزی حزبه‌كه‌یه‌وه، هاوكات به‌رده‌وام له هه‌ماهه‌نگیدایه له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی تری ئۆپۆزسیۆن تا به‌ره‌یه‌كی فره‌وانی ئۆپۆزسیۆن بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو له دژی ئه‌ردۆغان و هاوپه‌یمانه‌كه‌ی پێك بهێنێت و بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن مسۆگه‌ر بكات