ئه‌گه‌ر ماوه‌ی 40 ڕۆژ له نێو ئه‌شكه‌وتێك بژی، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئامێرێكی كاتژمێرت لابێ و به هیچ شێوه‌یه‌كیش تیشكی خۆر‌ت به‌رنه‌كه‌وێ، چی به‌سه‌ر جه‌سته و ته‌ندروستی مرۆڤ دێت، چۆن ده‌زانین كه‌ی شه‌و و ڕۆژه و كه‌ی ڕۆژه‌كان تێپه‌ڕ ده‌بن و كه‌ی ده‌خه‌وین و ژه‌مه‌كان ده‌خۆین؟ وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی فڕه‌نسی كه له‌سه‌ر 15 خۆبه‌خش كراوه، ده‌ست زانایان كه‌وت و له لێكۆڵینه‌وه‌یش له‌سه‌ر جیاوازی ته‌ندروستی جه‌سته و عه‌قلی ئه‌و 15 كه‌سه به‌ر له چوونه نێو ئه‌شكه‌وت و مانه‌وه تێیدا بۆ ماوه‌ی 40 ڕۆژ، له‌گه‌ڵ ئه‌و ماوه‌یه‌ی له ئه‌شكه‌وتدا بوون به‌رده‌وامی هه‌یه.
ئه‌و 15 خۆبه‌خشه
فڕه‌نسییه دوای ئه‌وه‌ی چوونه نێو ئه‌شكه‌وته‌كه‌وه و هه‌موو خۆراك و خورادنه‌وه‌یه‌كی پێویستیان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ڕه‌وانه‌ی نێو ئه‌شكه‌وته‌كه كرد، ئیتر ده‌رگه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كه‌یش گیرا و هیچ تیشكێكی ڕۆژ نه‌ده‌چووه ناوه‌وه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كه و به به‌رده‌وامی پله‌ی گه‌رمی له سه‌رووی 12 پله‌ی سیلیزییه‌وه بووه. هاوكات هیچ ئامێرێكی ته‌كنه‌لۆجی پێشكه‌وتوو و هیچ كاتژمێرێكیش لای ئه‌و 15 كه‌سه بوونی نه‌بووه، بگره زانایان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كه له ڕێی تیشكی سه‌رووه‌نه‌وشه‌یی پێوانه‌ی پله‌ی گه‌رمی جه‌سته و چالاكی و جووڵه و خه‌وتن و كاتی خواردنیان كردوون، تا بزانن ئه‌گه‌ر مرۆڤ له شوێنێك بێ كه هه‌میشه تاریك بێ و نه‌زانێ كه‌ی شه‌و دادێ و كه‌ی ڕۆژ هه‌ڵدێت، چۆن مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و كه‌ی ده‌خه‌ون و كه‌ی به‌ئاگادێن و چۆن ژه‌مه‌كانی خواردن به‌سه‌ر 24 سه‌عات دابه‌ش ده‌كه‌ن.
به دڵنیاییه‌وه مرۆڤ دروستكراوێكی زۆر هۆشمه‌ند و پێشكه‌وتووه و جه‌سته‌ی هه‌ر یه‌كێك له ئێمه كاتژمێری بایۆلۆجی خۆی هه‌یه، واته كاتێك كه نه‌زانین كه‌ی شه‌و و كاتی خه‌وه، له شوێنێك بین كه هه‌میشه تاریكه، ئه‌وا جه‌سته‌مان ئاگه‌دارمان ده‌كاته‌وه و هانمان ده‌دات بۆ خه‌وتن و پشوودان، بێ ئه‌وه‌ی هیچ كاتژمێرێكیش له ده‌سته‌كانمان بوونی هه‌بێ، تا بزانین شه‌و دره‌نگی كردووه و بچینه نێو جێگه و پێخه‌كانمانه‌وه.
ماوه‌ی 30 ڕۆژه له ئه‌شكه‌وت و دوور له تیشكی ڕۆژ و كاتژمێره‌كان ده‌ژین
ئه‌مه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ بوو، بۆ زانینی كاریگه‌ری و چالاكی و به‌هێزی كاتژمێری بایۆلۆجی جه‌سته‌ی مرۆڤ، كه خۆكارانه كار ده‌كات و پێوه‌سته به مێشك و دڵ و ده‌روون و رووحی مرۆڤه‌وه، به‌ڵام كاتێك ژماردنی كات بوونی نامێنێت، ئایا ده‌توانین ڕۆژه‌كان بژمێرین و بزانین كه‌ی كۆتایی و سه‌ره‌تای مانگه، له كاتێكدا دۆخی ئه‌و ئه‌شكه‌وته له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی له ڕووی تاریكییه‌وه هیچ جیاوازییه‌كی نه‌بووه و هیچ كه‌سێك له‌و خۆبه‌خشانه نه‌یانتوانیوه بزانن كه كه‌ی شه‌و و ڕۆژێك ته‌واو ده‌بێ تا ڕۆژه‌كانی هه‌فته و دواتر مانگ بژمێرێن.
ئه‌مه كێشه‌ی تێدا دروست بوو، چونكه كاتێك كه 40 ڕۆژه‌كه ته‌واو بوو و له خۆبه‌خشه‌كانیان پرسی چه‌ند ڕۆژه له نێو ئه‌شكه‌وت و له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌دان هه‌مووان له‌و بڕوایه‌دابوون كه ماوه‌ی 30 ڕۆژه له ئه‌شكه‌وت و دوور له تیشكی ڕۆژ و كاتژمێره‌كان ده‌ژین، به‌ڵام له ڕاستیدا ماوه‌كه 40 ڕۆژ بوو، نه‌ك 30 ڕۆژ، ئه‌مه‌یش به مانای ئه‌وه‌یه كه یه‌كه‌ی پێوانه‌ی كاتژمێری بایۆلۆجی جه‌سته‌ی هه‌ریه‌كه‌مان به ته‌واوی جیاوازه له‌و سیسته‌مه‌ی كه بۆ ژماردنی كات بوونی هه‌یه و هه‌مووان پشتی پێ ده‌به‌ستین.
بۆ ڕووناككردنه‌وه‌ی ناو ئه‌شكه‌وته‌كه 15 خۆبه‌خشه‌كه مۆلیده‌ی كاره‌باییان لا بووه و ئه‌وه نه‌بووه كه هه‌ر له تاریكی بمێننه‌وه، به‌ڵكو جیاوازییه‌كه ئه‌وه بووه، كه بینینی ڕۆژ و شه‌ویان به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه، ئه‌مه‌یش توێژینه‌وه و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زۆرباش و سه‌ركه‌وتوو بوو، بۆ زانینی چۆنیه‌تی ژیانی ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه ده‌چنه نێو بۆشایی گه‌ردوونه‌وه، یان له ژێر زه‌ریاكان به مه‌به‌ستی توێژینه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له نێو ژێرده‌ریایییه‌كان ده‌مێننه‌وه.
مارینا لانكون یه‌كێك له‌و خۆبه‌خشانه له‌وباره‌وه بۆ تۆڕی سی بی سی گوتی، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌مانده‌توانی هیچ واده‌یه‌ك دابنێین، بۆ نموونه كه‌ی له خه‌و هه‌ڵده‌ستین و ده‌خۆین و ده‌خۆینه‌وه، چونكه نه‌مانده‌زانی سه‌عات چه‌نده كاتێك له خه‌و هه‌ڵده‌ستاین.
بۆ پێوانه‌كردنی چالاكی و جیاوازی توانای مێشك و جووڵه و چالاكی جه‌سته‌یان دوای ته‌واوبوونی 40 ڕۆژه‌كه، هه‌ر 15 خۆبه‌خشه‌كه بۆ پاریس گه‌ڕێنرانه‌وه، تا پشكنینی تیشكی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و "ره‌نین"یان بۆ بكرێ و چه‌نده پشكنینی تری پزیشكی، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو گۆڕانكاری و كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌زموونی ژیان بێ زانینی كات و له‌ده‌ستدانی هه‌ست پێوانه‌كردنی كات له‌سه‌ر جه‌سته و عه‌قلی مرۆڤ یه‌كلایی بكه‌نه‌وه و بگه‌ن به ئه‌نجامی كۆنكرێتی و توێژینه‌وه‌ی تری له‌سه‌ر بنیات بنێن.