ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆیه‌ك بڵاو كراوه‌ته‌وه كه كه‌سێك هێرش ده‌كاته سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و دواتر ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه كه گیراوه، به‌ڵام "وشه" هه‌واڵێكی بنكۆڵكاری له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سه بڵاو ده‌كاته‌وه و ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سه له یه‌كێك له په‌یجه‌كانی سه‌ربه لاهووره‌وه هێرشی كرده سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان.
ئه‌و كه‌سه كه ناوی "كاروان عه‌بدولواحید"ـه، سێ برای ده‌ستدرێژی سێكسییان كردووه‌ته سه‌ر كچێكی سووری له هه‌ولێر و چه‌ندان جاریش به‌هۆی دزییه‌وه گیراون.
سۆرانی برای كاروان 15 ساڵ حوكم دراوه
"كاروان عه‌بدولوحید" له‌لایه‌ن یه‌كێك له په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتییه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت / ناوه‌كه‌ی لای وشه پارێزراوه/ و له‌و لایڤهشدا وه‌ك خاوه‌ن پێشه‌نگای ئۆتۆمبێل ناسێنرا، له كاتێكدا خۆی ئه‌و كاره ناكات.
سێ برای كاروان به ناوه‌كانی (گ ، م ، س)، له حه‌وتی كانوونی دووه‌می 2014 به ئۆتۆمبێلێكی جۆری هۆندای سپی، كچێكی 16 ساڵی سووری‌یان له شاری هه‌ولێر ڕفاندووه و پاشان له‌گه‌ڵ سێ تۆمه‌تباری تری براده‌ری خۆیاندا، ده‌ستدرێژیی سێكسییان كردووه‌ته سه‌ر كچه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و كاته له‌لایه‌ن ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانه‌وه گیران.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" سۆرانی برای كاروان 15 ساڵ حوكم دراوه و حه‌وت ساڵه له گرتیگهدایه، محه‌مه‌د و گۆرانیش حه‌وت ساڵ حوكم دران، پاش پێنج ساڵ به (ئازادكردنی به مه‌رج) گرتیگهیان جێهێشت. دواتر برایه‌كی تری ئه‌و كه‌سه له ماركێتێكی هه‌ولێر بڕێكی زۆر شیری دزی كه ناوی ماركێتهكهیش لای "وشه" پارێزراوه.
له هه‌رێمی كوردستان كاتێك كه‌سێك له شاشه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ و قسه ده‌كات، له سۆشیال میدیادا ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری ده‌بێ، به‌ڵام دواتر ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌و كه‌سه تۆمه‌تباره و ده‌یه‌وێ له یاسا رابكات یان له‌لایه‌ن گرووپێكه‌وه وه‌ك كاروان عه‌بدولره‌حمان هاندراوه.