نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی رای ده‌گه‌یه‌نێت، رۆژی چوارشه‌می ئه‌م هه‌فته‌یه له سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك نه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت و دواتر له ئیداره‌ی گه‌رمیان دابه‌ش ده‌كرێ.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی رابردوو رای گه‌یاندووه، نه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش ده‌كرێت و بۆ هه‌ر به‌رمیلێك كه 200 لیتری تیایه 55 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
به‌رپرسێكی ئیداری شاری سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، هۆكاری جیاوازی نرخی نه‌وت له راپه‌ڕین كه 55 هه‌زاره بۆ به‌رمیلێك و له گه‌رمیان 90 هه‌زاره بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕیته‌وه چه‌ند كۆمپانیایه‌ك كاره‌كه‌یان قۆرخكردووه و به ویستی خۆیان نرخ داده‌نێن.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌و نه‌وته‌ی دابه‌ش ده‌كرێت له پاڵاوگه‌ی بازیان و دوكان دابین ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و بازرگانانه به ویستی خۆیان یاری به‌نرخه‌كان ده‌كه‌ن، له كاتێكدا ده‌بێت جیاوازی نه‌كرێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بازرگان هه‌یه ئاماده‌یه به نرخێكی كه‌متر نه‌وت دابین بكات بۆ هاووڵاتییان.
لای خۆیه‌وه كه‌ریم عه‌لی سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، گه‌رمیان ئه‌مساڵ تا ئێسته نه‌وتی بۆ ته‌رخان نه‌كراوه و ئێسته‌ش بڕیاردراوه به نرخی 90 هه‌زار دینار نه‌وتیان بۆ دابین بكرێت، ئه‌و نرخه له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه دانراوه و نه‌وته‌كه‌ش به نرخیكی گرانتر ده‌درێته هاووڵاتییان، به‌دواداچوون بۆ جیاوازی ئه‌و نرخه ده‌كه‌ین كه ده‌كرێت له نێوان ناوچه‌كان.
پێشتر په‌رله‌مانتاران ئه‌وه‌یان ئاشكراكرد كه حكوومه‌ت ئه‌و نه‌وته به نرخێكی گرانتر ده‌كڕێت، به‌ڵام بۆ به‌رمیلێك نه‌وت ته‌نیا 55 هه‌زار دینار له هاووڵاتییان وه‌رده‌گرێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی