له شارۆكه‌ی پازارجكی سه‌ربه پارێزگای مه‌ڕه‌ش له باكوری كوردستان، لووله‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان ته‌قییه‌وه و گواستنه‌وه‌ی نه‌وتیش راگیراوه.
ئاژانسی ئانادۆلۆ وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه، ئاماژه‌ی داوه كه هێشتا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه دیار نییه و ئاگره‌كه ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه، به‌هۆیه‌وه رێی سه‌ره‌كیی نێوان هه‌ردوو پارێزگای مه‌ڕه‌ش-عه‌نتابی داخستووه.
هاوكات باس له‌وه كراوه دوای كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه، ژماره‌یه‌كی زۆر تیمی ئاگركوژێنه‌وه و ئه‌مبوڵانس ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران. ئێسته هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون نییه و هیچ زیانێكی گیانیشی به‌دواوه نه‌بووه.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن
له‌لایه‌كی تره‌وه كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی بۆتاش كه ئه‌ركی گواستنه‌وه‌ی نه‌وته‌كه له دیوی توركیای له ژێر به‌رپرسیارێتیدایه رای گه‌یاند، له سه‌عات حه‌وت و 30 خوله‌كی شه‌وی رابردوو ته‌قینه‌وه‌كه رووی داوه.
وه‌ك خستوویه‌ته ڕوو، تیمه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و نزیكترین قفڵه‌كان له هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت گیراونه‌ته‌وه، كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ش له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی و ئاگركوژێنه‌وه به‌رده‌وامه.
پێویسته بگوترێ نه‌وتی به‌رهه‌مهاتووی هه‌رێمی كوردستان و به‌شێك له نه‌وتی كه‌ركووكیش، له رێی ئه‌و هێڵه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان ده‌گوازرێته‌وه. رۆژانه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه نزیكه‌ی نیو ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌و هێڵه‌وه بۆبه‌نده‌ری جه‌یهان ده‌گوازرێته‌وه.